لە هەشت مانگدا لە شارێکی مەکسیک 2100 کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکراون

11-11-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری گوانەواتۆی مەکسیک ژمارەیەک چەکدار هێرشدەکەنە سەر باڕێک و نۆ هاووڵاتی دەکوژن. بەگوێرەی پۆلیسی شارەکە هۆکاری کوشتنەکان بەربەرەکانێی نێوان دوو باندی مادەی هۆشبەر بووە. لە ماوەی هەشت مانگیشدا لەو شارە 2100 کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکراون.
 
رۆژی پێنجشەممە 10-11-2022، پۆلیسی شارۆچکەی ئاپاسیۆ ئێلاتۆ رایگەیاند، ژمارەیەک چەکدار کە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگریان پێبووە هەڵیانکوتاوەتە سەر باڕێک و تەقەیان کردووە؛ لە رووداوەکەدا پێنج پیاو و چوار ژن گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە رۆژی چوارشەممە بەکاتی مەکسیک (پێنجشەممە بەکاتی هەولێر) روویداوە.
 
گواناجواتۆ ناوچەیەکی پیشەسازیی مەکسیکە و بە هەبوونی چالاکییەکی زۆری گرووپەکانی مادەی هۆشبەر بەنێوبانگە. بەگوێرەی میدیای نێوخۆیی ئەو وڵاتە، هێرشەکە لەلایەن گرووپێکی مادەی هۆشبەر بە ناوی سانتا رۆزا دێلیماوە کراوە بۆ تۆڵەکردنەوەی دەستگیرکردنی رۆدۆڵفۆ یاپێز، سەرۆکی گرووپەکە.
 
رووداوی لەو جۆرە لە مەکسیک باون، تەنیا چەند کاژێرێک پێش ئەو رووداوە لە نزیک هەمان شارۆچکە 18 ئۆتۆمبێل سووتێندران.
 
تەنیا لە نێوان مانگی کانوونی دووەم تاوەکو ئابی ئەمساڵ، زیاتر لە دوو هەزار و 100 هاووڵاتی بە تۆمەتی کوشتن دەستیگرکراون. ئەمە لە کاتێکدایە شارەکە یەکێکە لە بەهێزترین شارەکان بۆ کەرتی گەشتیاری لەو وڵاتەدا و ساڵانە لە تشرینی یەکەمدا گەورەترین فێستیڤاڵی تێدا دەکرێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.