ترەمپ بە نیازە سەرۆکانی ئێف بی ئای و سی ئای ئەی دووربخاتەوە

11-11-2020
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن ئەمریکا
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا بە نیازە سەرۆکی نووسینگەی فیدراڵی لێکۆڵینەوەکان (FBI) و سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) لە کارەکانیان دووربخاتەوە.
 
سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، دۆناڵد ترەمپ نیازی خۆی لەلای ژمارەیەک کەسی نزیکی خۆی خستووەتەڕوو بۆ دوورخستنەوەی کریستۆفەر رای، سەرۆکی ئێف بی ئای و جینا هاسبڵ، سەرۆکی سی ئای ئەی.
 
ئاشکرابوونی ئەم بابەتە لەدوای رۆژێک دێت لە دوورخستنەوەی لەپڕی مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی  و دانانی کەسێکی نزیک لە ترەمپ لە شوێنەکەی.
 
بەرپرسانی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەو هەنگاوەی ترەمپ و پلانەکانی بۆ دوورخستنەوەی بەرپرسانی ئاژانسە هەواڵگرییەکان نیگەرانن و ترسیان هەیە ببێتە هۆی پشێوی و ئاڵۆزی لەو دوو دامەزراوە هەستیارەی ئەمریکادا.
 
لە ماوەی رابردوودا ترەمپ و ژمارەیەک لە سیناتۆرە کۆمارییەکانی نێو ئەنجوومەنی پیران ناڕەزایەتی و تووڕەیی خۆیان لە ئاست هەردوو سەرۆکی ئێف بی ئای و سی ئای ئەی خستەڕوو بەهۆی هاوکارینەکردنی ئیدارەی ترەمپ لە سکاڵاکانی دژ بە ئیدارەی ئۆباما لەبارەی سیخوڕیکردن لەسەر هەڵمەتەکەی ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی 2016 و هەروەها کەمتەرخەمییان لە لێکۆڵینەوە لە کەیسی هەنتەر بایدن، کوڕی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا تایبەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وزەی ئۆکراینا.
 
رۆژی دووشەممە 2020/11/09 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و کریستۆفەر میلەری بە وەکالەت لە شوێنەکەی دانا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە کەنار دەریایەکی فەرەنسا دوو وشتر بۆ پاککردنەوەی کەناراوەکە بەکاردێن

وشتر بۆ خاوێنکردنەوەی کەناراوەکانی فەرەنسا بەکاردێت

تیمێکی فەرەنسییە لە کەناری دەریای نێوەڕاست، نزیک لە شاری مارسیلیای باشووری وڵاتەکە؛ بە بەکارهێنانی وشتر، کەناراوەکە لە پلاستیک و پاشماوەکانی دیکە خاوێن دەکەنەوە