رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پاکستان بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی گرووپێکی چەکدار بۆ سەر کانێکی خەڵووز لە هەرێمی بەلوچستان 20 کرێکاری کانەکە کوژران.
رۆژی هەینی، 11ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسم شافیع، گوتەبێژی پۆلیسی ناوچەی دوکی لە هەرێمی بەلوچستانە، کە هێرشەکە تێیدا روویداوە رایگەیاند، کاژێر 12:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی پاکستان (10:30ی شەوی رابردوو بەکاتی هەولێر) 40 چەکدار هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کرێکاری کانێکی خەڵووز.
گوتەبێژی پۆلیسی ناوچەی دوکی ئەوان، "ئەوان بە ئارپیجی و نارنجۆکیان پێبووە"، جگە لە ژمارەیەک چەکی دیکە. ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشکارەکان بە سوودبینین لە تاریکی شەو، توانیان خۆیان بشارنەوە و رابکەن.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی پاکستان زانیاری زیاتریان لەبارەی ناسنامەی هێرشکارەکانەوە بڵاونەکردووەتەوە.
بەلوچستان یەکێکە لە هەرێمەکانی پاکستان، بە سەرچاوەی سرووشتی دەوڵەمەندە، بەڵام یەکێکە لە هەژارترین هەرێمەکانی پاکستان. ئەمانە وایانکردووە ببێتە ناوچەیەکی لەبار بۆ چالاکی گرووپە چەکدارەکان.
رۆژی 5ی شوباتی ئەمساڵ، ئەختەر حەیات گاندەپوور، بەرپرسی پۆلیسی هەرێمی خیبەر پاختونخوا گوتی، لە سێ قۆڵەوە "30 تیرۆریست" هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیسی هەرێمەکە و بەهۆیەوە لانیکەم 10 پۆلیس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ