ئیسرائیل بە هاوەن و گوللە تۆپ وەڵام دەداتەوە؛ سێ مووشەک ئاراستەی بەرزاییەکانی جۆلان کران

11-10-2023
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل چەند گوللە تۆپ و گوللە هاوەنێکی ئاراستەی چەند ئامانجێکی نێو سووریا کرد و دەڵێت، لەنێو سووریاوە مووشەکی ئاراستە کراون و ئەویش وەڵامی داوەتەوە.
 
رۆژی سێشەممە 10-10-2023 سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "سەربازەکانمان بە گوللە تۆپ و گوللە هاوەن وەڵامێکیان دایەوە، ئەوەش بە ئاراستەی ئەو شوێنەی لە سووریاوە مووشەکی لێوە تەقێنرا بوو".
 
وەک سوپای ئیسرائیل ئاماژەی پێکردووە، مووشەکەکان ئاراستەی بنکەکانی سوپای وڵاتەکەی لە بەرزاییەکانی جۆلان کراون و ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە.
 
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نێوخۆی سووریا، گرووپێکی چەکداری فەلەستینی لە شوێنێکی نێو سووریاوە سێ مووشەکی ئاراستەی بنکەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان کردووە.
 
ئەم پێشهاتە نوێیە لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە 7-10-2023 بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و دوای کەمێک لەو هێرشە، سوپای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە. لەو کاتەوە شەڕی نێوان ئەو دوو لایەنە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 500 کەس  گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 6500 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هاوشێوەی جارەکانی رابردوو، لەنێوان دەربڕینی هاوسۆزی و پاڵپشتی بۆ فەلەستین و ئیسرائیل دابەشبووە و ترسی ئەوە لە ئارادایە گرژییەکان زیاتر بن.
 
نزیکەی 400 هەزار پەنابەری فەلەستینی لەنێو سووریادا دەژین و ژمارەیەکیان لەنێو گرووپە چەکدارەکانی دژی بەشار ئەسەددان، بەڵام ژمارەیەکی دیکەشیان لە چوارچێوەی گرووپی چەکداریدا رێکخراون و پاڵپشتی لە حکومەتی سووریا دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.