جیهان

کۆبوونەوەیەکی پووتین و کیم لە نیسانی 2019 لە دوورگەی رووسکی سەر بە شاری ڤلادیڤۆستۆکی رۆژهەڵاتی رووسیا. وێنە: AFP
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی میدیایی ئەمریکا دەڵێت لە چەند رۆژی داهاتوودا رابەری کۆریای باکوور سەردانی رووسیا دەکات و لەگەڵ پووتین کۆدەبێتەوە.
هەفتەی رابردوو هەواڵی سەردانی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ رووسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بڵاوبووەوە، گوایە بەمەبەستی دەستەوارەی کڕینی چەکی کۆریای باکوورە لەلایەن رووسیاوە؛ ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی میدیای ئەمریکا سەردانەکەی پشتڕاستکردەوە و کریملنی رووسیاش گوتی، "لەم هەفتەیەدا هەردوو سەرکردە لە رووسیا کۆدەبنەوە."
کۆریای باکوور-یش لە راگەێندراوێكیدا سەردانەکەی ئون بۆ رووسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ پووتینی پشتڕاستکردەوە و بە ئەگەری زۆرەوە کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممە، 13ی ئەم مانگە دەکرێت.
گەشتەکەی ئون بە شەمەندەفەر دەکرێت و پێشبینیش دەکرێت کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین لە شاری " ڤلادیڤۆستۆک" لەوپەڕی رۆژهەڵاتی رووسیا بکرێت.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن رووسیا نیازی هەیە گوللەتۆپ و مووشەکی دژە تانک لە پیۆنگ یانگ بکڕێت، لە بەرامبەردا کۆریای باکوور چاوی لە تەكنەلۆژیای پێشکەوتووی مانگە دەستکردەکان و ژێر دەریاییە ئەتۆمیییەکانە.
بەهۆی هێرشی سەربازیی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، وڵاتانی رۆژئاوا سزایان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند، لە نێویاندا ئابڵووقەی چەک و کەرەستە سەربازییەکان.
میدیای فەرمیی کۆریای باکوور رایگەیاند: "لە ماوەیەکی نزیکدا هەڤاڵی رێزدار کیم لەگەڵ هەڤاڵ پوتین کۆدەبێتەوە، سەردانەکەیان بۆ یەکێتیی رووسیای فیدراڵ بە بانگهێشتی سەرۆک پووتین بووە".
نووسینگەی سەرۆکایەتیی رووسیا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ئاماژەی بە رۆژی گەیشتنی کیم و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا نەدا.
لە ساڵی 2020وە کە پەتای کۆرۆنا بڵاوبووەوە، ئەمە یەکەم سەردانی رابەری کۆریای باکوورە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ