لە لیبیا لانیکەم دوو هەزار کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

11-09-2023
لهۆن نەسرەدین
گەڕەکێکی بنغازیی لیبیا کە بەر لافاو کەوتووە. وێنە: AFP
گەڕەکێکی بنغازیی لیبیا کە بەر لافاو کەوتووە. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

باهۆز و بارانی بە لێزمە، لافاوی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی لیبیا دروستکرد و بەهۆیەوە تائێستا لانیکەم دوو هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە و هەزاران کەسی دیکەش بێسەروشوێنن. 
 
رۆژی دووشەممە، 11-9-2023، لە دوای 12 کاژێری بەردەوام لە بای بەهێز و بارانی بە لێزمە، لافاو لە شارەکانی رۆژهەڵاتی لیبیا روویدا، درنە لە باکووری رۆژهەڵات زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.
 
ئەحمەد میسماری، گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا کە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیانی بەدەستەوەیە، رایگەیاند، "کارەساتەکە دوای ئەوە هات کە چەند بەنداوێکی سەروو دێرنە تێکشکان." گوتیشی کە تاوەکو ئێستا 2,000 کەس گیانیان لەدەستداوە و  پێنج بۆ شەش هەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێنن. 
 
عەبدولحەمید دبەیبە، سەرۆکی حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانیی لیبیا، بەهۆی زیانەکانی گیانیی لافاوەکەوە، بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
 
قەیس فاخیری، سەرۆکی خاجی سووری لیبی کە بارەگاکەی لە شاری بنغازی-یە لە رۆژئاوای شاری درنە، پێشبینی هەڵکشانی ژمارەی قوربانییانی درنە-ی کرد بۆ سەرووی دوو هەزار کەس؛ گوتیشی "درنە زیانێكی یەکجار گەورەی پێگەیشتووە، ئەو دۆڵەی کە بە شارەکەدا دەڕوات و لافاوەکە پێیدا تێپەڕی پانییەکەی لە 300 مەترەوە بۆ 600 مەتر پانتر بوو."
 
لافاوەکە لە ئەنجامی تێپەڕبوونی زریانی مامناوەندی دانیاڵەوە بوو، کە رۆژی یەکشەممە، 10-9-2023 لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتیی لیبیای دا.
 
زریانی دانیاڵ پێشتر بە وڵاتانی تورکیا، یۆنان و بولگاریا تێپەڕی، دواتر روویکردە باشوور بە ئاراستەی دەریای نێوەڕاست و لە دیوی رۆژهەڵاتی لیبیای دا؛ پێشبینیش دەکرێت زریانەکە بە هێزێكی کەمترەوە روو بکاتە تونس.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.