چین پێنج چیرۆکنووسی منداڵان بە 19 مانگ زیندانیکردن سزا دەدات

11-09-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەیەک لە پەکینی پایتەختی چین پێنج چیرۆکنووسی بە تۆمەتی نووسینی چیرۆکی "تووندوتیژ" بۆ منداڵان بە 19 مانگ زیندانیکردن سزا دا. بە گوتەی دادگەکە، لە چیرۆکەکاندا هەوڵدراوە ئەوە نیشان بدرێت کە چین ستەم لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ دەکات.
 
رۆژی شەممە 10-09-2022، پێنج چیرۆکنووسی چینی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زنجیرە کتێبێکی ئەلیکترۆنی دەستگیر کران. کوۆک وای کین، دادوەری بەرپرس لە دۆسیەکە رایگەیاندووە، چیرۆکەکان "مێشکی منداڵان دەشۆنەوە."
 
بڕیاری دەستگیرکردنەکە کاردانەوەی بڕیارێکی حکومەت بوو لە ساڵی 2020 کە بەگوێرەی رێکخراوە نێوخۆییەکانی مافی مرۆڤی هۆنگ کۆنگ، ئامانج لەو بڕیارە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانی خەڵک و لاوازکردنی ئۆتۆنۆمیی هەرێمی هۆنگ کۆنگ بووە. لە بەرامبەدا بەرپرسانی پەکین باس لەوە دەکەن، ئەو زنجیرە بڕیارانە بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی نیشتمانی پێویستن.
 
لای مانلینگ، میلۆدی یوۆنگ، سیدنی ئێنجی، ساموێل چان و فۆنگ تزو ئەو پێنج دەروونناسەن کە لەلایەن حکومەتەوە بە تۆمەتی نووسینی زنجیرە کتێبەکە دەستگیر کران. دادگە رۆژی شەممە بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەرکردن، لە کاتێکدا خۆیان ماوەی ساڵێکە دەستبەسەرن، هەربۆیە پارێزەری یەکێک لە دەستگیرکراوەکان دەڵێت گوشار دەکەین مانگی داهاتوو دادگە ئازادیان بکات، چونکە بەشێکی زۆری ماوەی زیندانیکردنەکەیان تەواو کردووە.
 
زنجیرە چیرۆکە کارتۆنییەکە باس لەوە دەکات کە چۆن ژمارەیەک مەڕ هەوڵی رێگریکردن لە هێرشی گورگەکان بۆ سەر کێڵگەکەیان دەدەن و دادگەی چینیش دەڵێت، لە چیرۆکەکەدا هەوڵدراوە چین وەک گورگ و هۆنگ کۆنگ وەکو مەڕ پیشانبدرێت.
 
رۆژی شەممە 10ی ئەیلوول، چیرۆکنووسەکان بە میدیای بەریتانییان راگەیاندووە، لە چیرۆکەکاندا تەنیا هەوڵدراوە نادادوەریی سیستماتیک بۆ منداڵان روونبکرێتەوە، بەڵام دادوەر دەڵێت، چیرۆکەکان ویستوویانە تۆوی ناسەقامگیری لە چین بچێنن.
 
هۆنگ کۆنگ هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەریی چینە؛ ژمارەی دانیشتووانەکەی حەوت ملیۆن و 500 هەزار کەسە، رووبەرەکەشی 1,104 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.