کەسایەتییەکی دیاری نێو بزووتنەوەی تاڵیبان لەنێو کابوول دەکوژرێت

11-08-2022
عەلی زەڵمی
A+ A-

رووداو- هەولێر 

تەقینەوەیەکی "خۆکوژی" لە شاری کابوولی پایتەختی ئەفغانستان روویدا و لە ئەنجامدا کەسایەتییەکی دیاری نێو بزووتنەوەی تاڵیبان کوژرا. 
 
خالید زەدران، گوتەبێژی پۆلیسی کابوول ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-8-2022 رایگەیاند، تەقینەوەکە لە پایتەختی وڵات روویداوە و تێیدا رەحیموڵڵا حەقانی لە مەدرەسەکەی کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
رەحیموڵڵا حەقانی، کەسایەتییەکی دیاری بزووتنەوەی تاڵیبان بوو و، بەوە ناسراو بووە کە زمانێکی زۆر تووندی بەرامبەر رێکخراوی داعش بەکاردەهێنا؛ ئەو هەروەها پێیوابوو، دەبێت رێگە بە کچان بدرێت بچنە قوتابخانە و بخوێنن. 
 
رەحیموڵڵا حەقانی لە ماوەی رابردوویشدا لە دوو هەوڵی کوشتن رزگاری ببوو، یەکێکیان لە ئۆکتۆبەری 2020دا بوو لە پاکستان. 
 
بیلال کەریمی، گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، ئەو کەسە لە هێرشێکدا "لە لایەن دوژمنی ترسنۆکەوە" کوژرا، بەڵام وردەکاریی زیاتری رانەگەیاند. 
 
بەرپرسانی تاڵیبان دەڵێن، حەقانی هیچ پۆستێکی فەرمی نەبووە، بەڵام لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا رۆڵی لەنێو بزووتنەوەکەدا هەبوو و وانەی ئایینی بە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامەکانی گوتووە. 
 
حەقانی یەکێک بوو لەو کەسایەتییە کەمانەی نێو بزووتنەوەی تاڵیبان کە پێیان وایە دەبێت رێگە بە کچان بدرێت بچنە قوتابخانە و بخوێنن. ئەو لە مانگی ئایاری رابردوودا و لە هەڤپەیڤنێکدا گوتی: "هیچ دەقێک لە نێو شەریعەتدا نییە کە بڵێ خوێندنی کچان رێگەپێنەدراوە".
 
نزیکەی یەک ساڵە بزووتنەوەی تاڵیبان ئەفغانستانی خستووەتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی و لەم ماوەیەدا سنووردارییەکی زۆری بەسەر کچان و ژنانی وڵاتەکەی سەپاندووە. تاڵیبان رێگە نادات کچانی قۆناخی ئامادەیی و دوای ئامادەیی لە زۆربەی بەشەکانی وڵات بخوێنن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە کەنار دەریایەکی فەرەنسا دوو وشتر بۆ پاککردنەوەی کەناراوەکە بەکاردێن

وشتر بۆ خاوێنکردنەوەی کەناراوەکانی فەرەنسا بەکاردێت

تیمێکی فەرەنسییە لە کەناری دەریای نێوەڕاست، نزیک لە شاری مارسیلیای باشووری وڵاتەکە؛ بە بەکارهێنانی وشتر، کەناراوەکە لە پلاستیک و پاشماوەکانی دیکە خاوێن دەکەنەوە