هاوڕێیەتی فیل و منداڵێک

 
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان و فیلێک لە هیندستان بوونەتە هاوڕێی نزیک و بەردەوام پێکەوە یاری دەکەن.
 
دایک و باوکی منداڵەکە دەڵێن پەیوەندی نێوان ئەو منداڵە و فیلەکە لە پەیوەندی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ ناچێت، بەڵکو رێک وەک هاوڕێیەتی دوو کەس وایە و زۆریش یەکدییان خۆش دەوێت. 
 
منداڵەکە ناوی باهمایە و زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ هاوڕێ 35 ساڵەکەی بەسەر دەبات . هاوڕێکەی باهما فیلێکی گەورەیە و ناوی ئوما کوتییە. باهما و ئوما کوتی پێکەوەش دەچنە دەرەوە و پیاسە دەکەن.
 
دایک و باوکەکە دەڵێن لەسەرەتادا زۆر ترساون کچەکەیان لە فیلەکە نزیکببێتەوە ، بەڵام دواتر سەیریان کردووە ئەم فیلە گەورەیە ئەم منداڵە بچووکەی زۆر خۆشدەوێت، بۆیە رێگەیان پێداوە زۆربەی کاتەکان لەگەڵ ئەم فیلە بمێنێتەوە و ئێستا بوونەتە دوو هاوڕێی زۆر نزیکی یەکدی.