رووداو دیجیتاڵ
شاری دالیان دەکەوێتە پارێزگای لیاونینگ لە چین. رووبەرەکەی زیاتر لە 13 هەزار کیلۆمەتری دووجایە و دانیشتووانەکەی زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسن، دووەم گەورەترین شاری پارێزگاکەیە.
شارەکە زۆر لە شاری گەشتیاریی بەنێوبانگی ئیتاڵی ڤێنس دەچێت، بۆیە بە ڤێنسەکەی چین ناوی دەبرێت و ساڵانە سەدان هەزار گەشتیاری نێوخۆیی و بیانی سەردانی دەکەن.
حکومەتی چین لە ساڵی 2011 پلانی گەشەپێدان و نەخشاندنی شارەکەی وەکو ڤێنس دانا و بودجەیەکی 700 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرد، لە رێگەی ژمارەیەک ئەندازیاری فەرەنسییەوە کارەکەی جێبەجێکرد.