شەڕی ئۆکراینا و رووسیا گوشاری لەسەر گومرکی تورکیا - جۆرجیا دروستکردووە

11-07-2022
کۆسار عوسمان @KassoOsman
ژمارەیەک بارهەڵگر لەسەر سنووری تورکیا - جۆرجیا
ژمارەیەک بارهەڵگر لەسەر سنووری تورکیا - جۆرجیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری تورکیا - جۆرجیا زیاتر لە 2500 بارهەڵگر بە درێژایی 25 کیلۆمەتر لە گومرکی سارپ ریزیان بەستووە. بەهۆی شەڕی ئۆکراینا و رووسیاوە، گومرکی تورکیا - جۆرجیا قەرەباڵختر بووە لە جاران، لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربان قەرەباڵخییەکە زیاتر بووە.
 
زڤیاد ئابالاکی، شۆفێری بارهەڵگرێکە و دەڵێت، "ئەمە دووەمین رۆژە لە ریزدا وەستاوین. لەوانەیە دوو رۆژی دیکەش بخایێنێت. ئەمە دوو رۆژە بە ناچاری لێرە وەستاوین. ئەمە پەیوەستە بە راییکردنی کارەکانمان لە گومرک. خۆ ئەگەر دەستوبرد بکەن، زووتر دەڕۆین." 
 
بەشێک لە شۆفێران بێزاری نیشاندەدەن و دەڵێن ئەو شوێنەی لێی وەستاون چۆڵەوانییە و هیچ خزمەتگوزارییەکی لێ نزیک نییە. 
 
کاخ ئابەر، شۆفێری بارهەڵگرێکی دیکەیە و گوتی، "بێ پارە نابین، بەڵام ئەم چاوەڕوانییە بێ ئۆقرەمان دەکات. ژێرخانی ئێرە باشە، بەڵام چاوەڕوانی لە دەرەوەی شارەکان تاقەتپڕووکێنە. هێشتا وەستان لەنێو شارەکان باشترە." 
 
بەشێک لە قەرەباڵخییەکەی دەروازەکە پەیوەندی بە جەژنی قوربانەوە هەیە. ئەحمەد ئاهی، شۆفێری بارهەڵگرێکی دیکەیە و دەڵێت، "لە خاڵی گومرکیدا بەهۆی جەژنەوە قەرەباڵخی دروستبووە. ئێمە و تەواوی هاوڕێیان چاوەڕێی نۆرەی خۆیان دەکەن." 
 
بەپێی ئاماری کارگێڕیی گومرکی جۆرجیا لە ساڵی 2022 قەرەباڵخیی هاتووچۆ 12% زیادیکردووە کە 16%ـی لە تورکیاوە و 20% لە ئازەربایجانەوە بۆ جۆرجیا سەرچاوە دەگرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە