دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەمریکا لەسەر پرسیارێکی سەرژمێری ناکۆکن
رووداو - واشنتن
پرسیارێك له‌سه‌ر فۆڕمی ئاماری ساڵی 2020، ئه‌مریكییه‌كانی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكردووه.
ئیداره‌ی كۆشكی سپی و دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێن، پێویسته له سه‌رژمێری داهاتوودا، پرسیاری ئه‌وه‌ی "كێ هاووڵاتییه و كێ هاووڵاتی نییه له ئه‌مریكا" بۆ فۆرمه‌كه زیادبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی و ژماره‌ی كۆنگرێسمانه‌كان به‌پێی ژماره‌ی هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كان دابه‌شبكرێن.
هه‌وڵه‌كه‌ی كۆشكی سپی له‌لایه‌ن دیموكراته‌كان و هه‌ندێ رێكخراوی مه‌ده‌نییه‌وه رووبەڕووی ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه، تاوەکو ئه‌و ئاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ زیادكردنی پرسیاره‌كه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند "بیر له فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و چوار، پێنج رێگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌نجامدانی. ئه‌وه یه‌كێكه له رێگه‌كان و زۆر به جیدیش بیر له‌و رێگه‌یه ده‌كه‌ینه‌وه. كاره‌كانی سه‌رژمێری به باشی به‌ره‌وپێشەوە ده‌چن، با بزانین چی رووده‌دات. ده‌توانین له ئێستاوه ده‌ست به پرینتكردنی فۆرمه‌كان بكه‌ین و دوای ئه‌وه، كه بڕیاری ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری ده‌ده‌ین، ده‌توانین به‌شێك بۆ فۆرمه‌كان زیادبكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه كار له‌سه‌ر زۆر شت ده‌كه‌ین، به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تیشه‌وه".
ره‌خنه‌گرانی پرسیاره‌كه ده‌ڵێن، په‌نابه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی هاووڵاتی نین، ره‌نگه له ترسی ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی سه‌ر فۆرمه‌كه له پرسی په‌نابه‌رییاندا له دژیان به‌كاربێت به‌شداری سه‌رژمێرییه‌كه نەكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ندێ له ویلایه‌ته‌كان بۆ نموونه ویلایه‌تی ئاله‌باما، ژماره‌ی دانیشتووانی له‌سه‌ر كاخه‌ز كه‌مبێته‌وه و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ره‌كانیان له كۆنگرێس لەده‌ستبده‌ن.
دیموكراته‌كان و ئه‌وانه‌ی چاودێری ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن، پێی ده‌ڵێن یاریی كۆمارییه‌كان. دیموكراته‌كانی كۆنگرێس، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن پرسیاره‌كه، ئامانجێكی دیكه‌ی ئیداره‌ی كۆشكی سپی له پشته‌وه‌یه.
تۆماس گۆرگیسیان، شرۆڤه‌كار باس لەوە دەکات "یاریكردن به ژماره‌كان له‌سه‌ر سه‌رژمێری به‌تایبه‌تی زیادكردنی ئه‌م پۆلێنكردنه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كێ هاووڵاتییه و كێ هاووڵاتی نییه و كێ ده‌نگ ده‌دات و كێ ده‌نگ نادات، هه‌وڵێكه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌نگدانه‌كان و، ده‌كرێت له‌م رێگه‌یه‌وه ئەنجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕێت، ئه‌مه یارییەکە چه‌ندین ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و له دووهه‌زاره‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه".
به‌پێی ده‌ستووری ئه‌مریكا، هه‌موو 10 ساڵ جارێك پێویسته سه‌رژمێری له ئه‌مریكا بكرێت، ئیداره‌ی كۆشكی سپی ده‌ڵێت كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ هاووڵاتییه و كێ هاووڵاتی نییه، بۆ وه‌زاره‌تی داد گرنگه، تاوەکو یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێی پێویست جێبه‌جێ بكات.