رووداو دیجیتاڵ
رۆژ بە رۆژ داهات و هەوادارانی فیلمە تایلاندییەکان زیاد دەکەن. بەشێک لە هەوادارەکان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ بینینی ئەکتەری دڵخوازیان.
هوانگ بینگبینگ خەڵکی چینە و هەوادارێکی فیلمەکانی ئەو وڵاتەیە، دەڵێت، "لە کەناڵە بیانییەکانەوە سەیریان دەکەین، چونکە زۆر ئارەزووی فیلمەکانیان دەکەم. هەموو کات رێگەیەک بۆ سەیرکردنیان دەدۆزینەوە. ئەگەر هەر نەمانتوانی سەیری بکەین، بە خەڵک دەڵێین سەیری بکەن و پرسیاریان لەبارەیەوە لێدەکەین."
لە ساڵی 2018دا 50 فیلم لە تایلاند بەرهەمهێندراون، بەڵام پار 348 بوو؛ داهاتەکەشیان 47 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو کە بەراورد بە پێرار 300% زیادی کردووە. پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2029، داهاتی فیلمەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵێکدا بگاتە 127 ملیۆن دۆلار.
پۆوین بویاڤیچوین، لێکۆڵینڤان دەڵێت، "حکومەت؛ کەرتی فیلمی تایلاند وەکو سەرچاوەیەکی داهات دەبینێت، بۆیە حکومەتی پێشوو رایگەیاند، کەرتەکە بەرەوپێش دەبەن و بەرهەمهێنانی فیلمی تایلاندی دەبەنە ئاستێکی جیهانی."
حکومەتی تایلاند هۆکارێکی ئەو زیادبوونی داهاتەیە. مانگی رابردوو حکومەت رایگەیاند، 20 باشترین فیلم کە لە 2018 بۆ 2023 بەرهەمهێندراون هەڵدەبژێرن و 20%ی پارەی بەرهەمهێنانی هەریەکەیان دەدەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ