سەرۆکی ئۆکراینا: هێرشی پێچەوانە دەستیپێكرد

11-06-2023
زیلینسکی لەکاتی گوێگرتن لە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی خێرسۆن کە بەهۆی تەقینەوەی بەنداوەکە لافاو لێی هەڵسا
زیلینسکی لەکاتی گوێگرتن لە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی خێرسۆن کە بەهۆی تەقینەوەی بەنداوەکە لافاو لێی هەڵسا
نیشانەکردن ئۆکراینا رووسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دواجار هێرشە پێچەوانەکەی ئۆکراینا کە شەش مانگ زیاترە کیێڤ و رۆژئاوا بانگەشەی بۆ دەکەن، دەستیپێکرد.
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گوتی "سەرنجڕاکێشە کە پووتین سەبارەت بە هێرشە پێچەوانەکەمان قسەی کردووە. ئینجا با من لێرە پێتانی رابگەیێنم، بەڵێ هێرشی پێچەوانەمان دەستپێکردووە؛ بەڵام ئەوەی پووتین دەڵێت شکستی هێناوە، راست نییە؛ نابێت باوەڕ بە قسەکانی بکەین. ئێمە متمانەمان بە سوپای ئۆکراینا هەیە".
 
یەک رۆژ بەر لە گوتەکەی سەرۆکی ئۆکراینا، سەرۆکی رووسیا لە هاوینەهەوارەکەی لە سۆچی و لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا بێلاڕووسییەکەی؛ باسی لە شکستی هێرشەکەی ئۆکراینا کرد. 
 
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا گوتی "سەرەتا، ئێمە دەتوانین بە روونی بڵێین کە هێرشەکەی ئۆکراینا دەستی پێکردووە، ئەمە خاڵی یەکەم. خاڵی دووەمیش ئەوەیە؛ سوپای ئۆکراینا لەو هێرشەدا شکستی هێناوە و تەنانەت یەک شوێنیشی کۆنترۆڵ نەکردووە".
 
وەزارەتی بەرگریی رووسیا چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا ژمارەیەک تانک و چەکی دیکەی ئۆکراینی دەبیندرێن کە تێکدەشکێندرێن. 
 
هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا، ناوچەکانی رۆژئاوای دۆنباس و باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکراینا لە دیوی خێرسۆن دەگرێتەوە؛ لەو ناوچانەدا سوپای رووسیا زیاتر لە ساڵێکە جێگیر بووە، بە جۆرێك کە تەواوی هەرێمی لۆهانسکی کۆنترۆڵکردووە، نزیکەی 60٪ـی دۆنێتسکی لەژێر دەستدایە؛ ناوچەی خیرسۆن لە دیوی رۆژهەڵاتی رووباری دینیپرۆ پڕ لە هێزی رووسی و هێزە هاوپەیمانەکانییەتی؛ نیمچە دوورگەی کریمیاش 9 ساڵە لە لایەن رووسیاوە بەڕێوەدەبرێت.
 
بەڵام رووخانی بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکا زیاتر لە 10 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی رژاندووەتە بەشێک لەو ناوچەیەی کە ئێستا هێرشە پێچەوانەکەی تێدا دەکرێت، ئەمەش جووڵەی تانک و هێزە سەربازییەکان قورس و سستتر دەکات.
 
 
زیلنیسکی دەڵێت لایەنە نێودەوڵەتییەکان لە ئاست تەقینەوەی بەنداوی کاخۆفکا "بێباکن"
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رۆژی شەممە رەخنەی لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان گرت و تۆمەتباری کردن بەوەی "بەشێوەیەکی شەرمەزارکەر بێباک بوون لە بەرامبەر ئەو قڕکردنە ژینگەیی و تراژیدییە مرۆییەی" بەهۆی رووخانی بەنداوێکی باشووری ئۆکراینا دروستبوو. 
 
لە گوتارێکی ڤیدیۆییدا، سەرۆکی ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر ئەو رێکخراوانەی لە ناوچەکانی ژێر دەستی رووسیا لە لای رۆژهەڵاتی رووباری دنیپەر ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و رزگارکردنیان کردووە.
 

 

 
زیلینسکی گوتی ئەوانەی "هێرشە تیرۆریستییەکەی رووسیا"ـیان کردووە، بەهۆی نەبوونی هیچ هەنگاوێک لە دژیان، بوێرییان زیاتر دەبێت.
 
زیلینسکی هەروەها سوپاسی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و خەڵکی کەنەدای کرد بۆ "پاڵپشتی بەردەوام و بێ دوودڵیان" بۆ ئازادیی ئۆکرانیا، ئەمەش دوای ئەوەی شەممە هەردوو سەرکردەکە کۆبوونەوە.
 
ترودۆ بەڵێنی دا 500 ملیۆن دۆلاری کەنەدی (375 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) وەک هاوکاریی سەربازیی نوێ بە ئۆکراینا بدات. 
 
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، کەنەدا زیاتر لە 8 ملیار دۆلاری کەنەدی (6 ملیار دۆلاری ئەمریکی) بە ئۆکراینا داوە، هەروەها 10 ملیۆن دۆلاری کەنەدی (7.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) وەک هاوکاریی مرۆیی لە دوای رووخانی بەنداوی کاخۆڤکا تەرخانکردووە. 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیاوێک بە بەردەم بۆرسەی نیویۆرک دا تێدەپەڕێت. وێنە: Reuters

پیاوێکی ئەمریکی بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا

پیاوێکی ئەمریکی تەمەن 30 ساڵ بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا. پلانەکەی دوای ئەوە ئاشکرابووە کە لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ چەند کەسێک کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن، بەڵام نەیزانیوە کارمەندی پۆلیسن.