ژنێک بە سكێک 10 منداڵی دەبێت و ریکۆردی جیهانیی گینس دەشکێنێت

11-06-2021
کۆشش بێستانسووری
نیشانەکردن ریکۆردی گینس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژنێکی ئەفریقیای باشوور بە سکێک 10 منداڵی دەبێت و بەپێی سەرچاوەکانیش، ئەو ریکۆردە جیهانییەی شکاندووە کە لە کتێبی گینسدا تۆمارکراوە.
 
گۆوشایمێ سامارا سیتهۆڵ ئەو ژنەی ئەفریقیای باشوورە کە 10 منداڵی بووە، ئەو تەمەنی 37 ساڵە و هاوژینەکەی دەڵێت، تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێک 10 منداڵیان بووە، چونکە لە پشکنینەکاندا هەشت کەس لە سکی هاوژینەکەیدا دەرکەوتووە.
 
تێبۆهۆ سۆتێتسی، هاوژینی گۆوشایمێ بە میدیاکانی راگەیاندووە، منداڵەکانیان حەوت کوڕ و سێ کچن "دڵخۆشم. کەسێکی سۆزدارم و ناتوانم زۆر قسە بکەم".
 
بەرپرسێکی ئەو وڵاتە لەدایکبوونی ئەو 10 منداڵەی بە یەک سک بۆ بی بی سی پشتڕاستکردووەتەوە و بەرپرسێکی دیکەش دەڵێت، دەبێت بچن منداڵەکان ببینن و ئەوە پشتڕاست بکەنەوە.
 
ئەندامێکی خێزانەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە بی بی سیی راگەیاندووە، ئەو ژنە 10 منداڵی بووە، پێنجیان بەشێوەی سرووشتی و پێنجیشیان لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە.
 
گۆوشایمێ سامارا سیتهۆڵ پێشتر دووانەیەکی بووە و ئێستا تەمەنیان شەش ساڵە، بەو پێیەش بێت ئێستا 12 منداڵی هەیە. دەگوترێت، ئێستا تەندروستیی باش و جێگیرە. ئەو ژنە بە میدیاکانی گوتووە، سەرەتای دووگیانبوونی ناخۆش بووە و هەمیشە نزای ئەوەی کردووە کە بەشێوەیەکی تەندروست منداڵی ببێت، چەندین شەویش بەهۆی نیگەرانییەوە خەوی لێنەکەوتووە.
 
ریکۆردی جیهانیی گینس بەو کەناڵە بەریتانییەی راگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەو کەیسە دەکەن. پێشتر ژنێکی ئەمریکی لە ساڵی 2009 بە سکێک هەشت منداڵی بووە و ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە بۆ پێوانە جیهانییەکان، بەوەی بە یەک جار ئەو ژمارە زۆرە لە منداڵی خستبێتەوە.
 
مانگی پێشوو، ژنێک بەناوی حەلیمە سیسای، تەمەن 25 ساڵ، لە وڵاتی مالی نۆ منداڵی بە سکێک بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.