یونیسێف: 100 هەزار منداڵ لە هایتی خەریکە لە برسان دەمرن

11-05-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تووندوژییەکانی نێوان باند و گرووپە چەکدارەکان لە هایتی، رێژەی بەدخۆراکی لەو وڵاتە 30٪ زیادکردووە. یونیسێفیش هۆشداری لەبارەی لە مردنی 100 هەزار منداڵ دەدات.
 
رۆژی پێنجشەممە، 11-5-2023، سندووقی هاریکاریی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)  لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "تووندوتیژیی چەکداری ژمارەی ئەو منداڵانەی زیادکردووە کە بەدەست بەدخۆراکیی سەختەوە دەناڵێنن". دەشڵێت، ئێستا چواریەکی منداڵانی هایتی بەدخۆراکن.
 
برۆنۆ مەیس، نێردەی UNICEF لە هایتی دەڵێت، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 115 هەزار منداڵ بەدەست بەدخۆراکیی سەختەوە دەناڵێنن. ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەکە لە 2022دا 86 هەزار بووە. هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە، دایک و باوکان ناتوانن خۆراک بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن و ناشتوانن بیانبەنە نەخۆشخانە، چونکە رووبەڕووبوونەوەیەکی "چەکداریی سەخت" لە نێو وڵاتەکەدا هەیە.
 
بەهۆی ئەو تووندوتیژییە چەکدارییەوە، تەنیا لە مانگی نیساندا زیاتر لە 600 کەس کوژراون.
 
لە دوای کوژرانی جۆڤیناڵ مۆیز، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە لە حوزەیرانی 2021دا، پۆرۆ پرانسی پایتەختی هایتی لەلایەن باندە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵکراوە؛ ئەمە جگە لەوەی ئەو وڵاتە بەدەست قەیرانی ئابووری سەختەوە دەناڵێنێت.
 
برۆنۆ مەیس باس لەوەش دەکات، بەهۆی کۆلێراوە منداڵان زیاتر کێشیان لەدەست دەدەن و ئەگەر بە زووترین کات هاوکاریان پێنەگات، لە برسا دەمرن. ئێستا 41 هەزار تووشبووی کۆلێرا لە هایتی هەن کە نیوەیان خوار 14 ساڵن.
 
ئاژانسی UNICEF دەڵێت، پێویستی بە 17 ملیۆن دۆلارە بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی بەدخۆراک و کڕینی خۆراک و دەرمان؛ ئەگەر بەدەستی نەگات لە ماوەیەکی کەمدا 100 هەزار منداڵ لە برسا دەمرن.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.