رووداو دیجیتاڵ
رەمەزانی ئەم ساڵ کە دەکەوێتە ساڵی 1445ـی کۆچی، وەکو هەموو ساڵێک جیاوازی لە کاژێرەکانی بەڕۆژووبوون بەهۆی جیاوازیی کاتەکانی شەو و رۆژ لەنێوان نیوەگۆی باکوور و باشووری زەویدا هەیە.
لەسەر ئاستی جیهان، گرینلاند کە هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەریی سەر بە دانیمارکە، ماوەی بەڕۆژووبوون تێیدا 17 کاژێر و 52 خولەکە و موسڵمانانی ئەو ناوچەیە زۆرترین ماوە بەڕۆژوو دەبن، لە بەرامبەریشدا موسڵمانانی چیلی کەمترین ماوە بەڕۆژوو دەبن و کە 12 کاژێر و 4 خولەکە.
لەنێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا، موسڵمانانی وڵاتی کۆمۆرۆس کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفریقا کەمترین ماوە بەڕۆژوو دەبن و ماوەی بەڕۆژووبوون لەو وڵاتە 13 کاژێر و 4 خولەکە. هەروەها موسڵمانانی تونس زۆرترین ماوە لەنێو وڵاتانی عەرەبی بەڕۆژوو دەبن و ماوەی بەڕۆژووبوونیان 13 کاژێر و 17 خولەکە.
لەسەر ئاستی جیهان، جگە لە موسڵمانانی گرینلاند، موسڵمانانی فینلاند و ئایسلاند رۆژانە زیاتر لە 17 کاژێر بەڕۆژوو دەبن. موسڵمانانی هەریەکە لە نیوزیلاند، ئەرجەنتین و باشووری ئەفریقا کەمتر لە 13 کاژیر بەڕۆژوو دەبن.
پێنج وڵات لەسەر ئاستی جیهان لە موسڵمانان تێیدا زۆرترین ماوە بەڕۆژوو دەبن:
گرینلاند: 17:52
ئایسلاند: 17:25
فینلاند: 17:09
سوێد: 16:47
سکۆتلاند: 16:07
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ