بەشێک لە خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران؛ کیلیان مەرفی و کریستۆڤەر نۆلان خەڵاتیان بردەوە

11-03-2024
نیشانەکردن خەڵاتەکانی ئۆسکار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە چوارچێوەی رێوڕەسمی دابەشکردنی 96ـەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار، فیلمی ئۆپنهایمەر زۆرترین خەڵاتی بەدەستهێناوە. 

بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 11-03-2024، لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران، بەر لە رێوڕەسمەکە، فیلمی ئۆپنهایمەر بەربژێر بوو بۆ بردنەوەی 13 خەڵات.
 
کیلیان مەرفی، ئەکتەری دیاری ئێرلەندی خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی بردەوە و کریستۆڤەر نۆلان، دەرهێنەری فیلمی ئۆپنهایمەر وەکو باشترین دەرهێنەر دەستنیشانکرا.
 
ئۆپنهایمەر فیلمێکی سێ کاژێری مێژوویی هەستبزوێنی هۆڵیوودە و باس لە بیرۆکەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکات لە جەنگی دووەمی جیهانی لەلایەن جەی رۆبەرت ئۆپنهایمەر، زانای فیزیایی ئەمریکی کە دواتر بیرۆکەکە سەردەنێت بۆ وەشاندنی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی و بۆ هەمیشە رێڕەوی ژیان دەگۆڕێت.
 
هەروەها ئۆپنهایمەر خەڵاتی باشترین وێنەگرتن و رۆبێرت دۆونی وەکو باشترین ئەکتەری پاڵپشتیکار و جینێفەر لەیم وەکو باشترین(فیلم ئیدیتینگ) لە فیلمەکەدا، هەڵبژێردران و خەڵاتی ئۆسکاریان بردەوە.

 

 
ئۆسکار گەورەترین بۆنەی هونەریی سینەماییە، کە تێیدا ساڵانە خەڵات بەسەر باشترین سینەماکار و بەرهەمی سینەمایی دابەش دەکرێن.
 
یەکێکی دیکە لەو فیلمانەی پێشبینی دەکرا خەڵات ببات، فیلمی "باربی" بوو، بەڵام تائێستا تەنیا خەڵاتی باشترین گۆرانیی رەسەن بردووەتەوە، کە گۆرانییەکە لەلایەن بێڵی ئێڵش، هونەرمەندی ئەمریکییەوە گوتراوە.
 
لە رێوڕەسمەکەدا (ئەمێریکان فیکشن) بە باشترین چیرۆکی وەرگیراو هەڵبژێردرا، (زە بۆی ئاند زە هیرۆن) بوو بە باشترین بەڵگەفیلمی ئەنیمەیشن، (وار ئیز ئۆڤەر)ـیش وەکو باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن دیاریکرا، دەرهێنەری فەرەنسی جەستن تریت خەڵاتی باشترین سیناریۆی رەسەنی بۆ فیلمی ئاناتۆمی ئۆف فاڵ -ی بردەوە.
 
رێوڕەسمی دابەشکردنی 96ـەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار لە ویلایەتی لۆس ئەنجلسی ئەمریکا لە هۆڵی دۆڵبی هۆڵیوود بەڕێوەدەچێت، تێیدا زۆرینەی ئەستێرەکانی سینەما لە جیهاندا بەشداری تێدادەکەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.