مێتا ئەپێکی نوێ بۆ رکابەرایەتیکردنی تویتەر دروستدەکات

11-03-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک دەیەوێت بە دروستکردنی ئەپلیکەیشنێکی نوێی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی نووسین، رکابەرایەتی تویتەری ئیلۆن مەسک بکات. 
 
ئەم پڕۆژەیەی کۆمپانیای مێتا کە پێی دەگوترێت پی 92 بە جۆرێک دەبێت کە لە بری یەک سێرڤەر، پشت بە چەندین سێرڤەر دەبەستێت کە ئەوەش وادەکات سانسۆرکردنی زەحمەت بێت.
 
بەکارهێنەرانی ئەپە نوێیەکە دەتوانن بە یوزەر نەیم و پاسوۆردی ئینستاگرام بچنە نێوی. 
 
ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای مێتا دەکرێت بەشێک لەو بەکارهێنەرانەی تویتەر بۆ خۆی رابکێشێت کە لە دوای کڕین و گۆڕینی بەشێک لە یاساکانی تویتەر لە لایەن ئیلۆن مەسکەوە، بە دوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێن. 
 
گوتەبێژێکی کۆمپانیای مێتا بە میدیای ئەمریکی گوت: "ئێمە لە دروستکردنی تۆرێکی کۆمەڵایەتیی سەربەخۆ دەکۆڵینەوە. پێمان وایە دەرفەت لەبارە بۆ دروستکردنی سەکۆیەکی جیا تاوەکو بەرهەمهێنەرەکان و کەسایەتییە گشتییەکان گۆڕانکاری و سەرنجەکانیان تێیدا بڵاوبکەنەوە."
 
ئەم پڕۆژەیەی مێتا لەلایەن ئادەم مۆسێری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینستاگرامەوە سەرپەرشتی دەکرێت. 
 
تۆڕە لامەرکەزییەکان پشت بە چەندین سێرڤەر دەبەستن و سانسۆرکردن و کۆنترۆڵکردنیان لە ناوەندەوە زەحمەت دەبێت، بەمەش شەفافیەت بەرامبەر ئازادیی رادەربڕین لەسەر سەکۆکە زیاتر دەبێت. 
 
کەسێکی ئاگادار لە بابەتەکە بە میدیای ئەمریکی گوتووە کە هێشتا کارکردن لەسەر ئەپەکە بەردەوامە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاردانەوەی خەڵک دوای خۆپێشاندانەکان

10 خۆپێشاندەری راستڕۆ بەهۆی هێرشکردنە سەر پەناخوازانی شارۆچکەیەکی بەریتانیا سزادران

گێڤن نیپەرس، دانیشتوویەکی دیکەی شارۆچەکەی رۆترهامە و دەڵێت، "ئەو ئاژاوەگێڕییە وایلێکردم هەست بە شەرمەزاری بکەم کە ئینگلیزم. ئەو خەڵکە روویان لێرە کردووە تاوەکو لەدەست سەرکوتکاری و نەهامەتی رزگاریان بێت، هاتوونەتە ئێرە تاوەکو هەست بە ئارامی بکەن، کەچی هێرش دەکرێتە سەریان و جارێکی دیکە دەیان ترسێننەوە."