کۆچبەران لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە روو لە کەنەدا دەکەن

12-03-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
لە ساڵی 2022ـدا دوو ملیۆن و 766 هەزار کۆچبەر روویان لە ئەمریکا و کەنەدا کردووە
لە ساڵی 2022ـدا دوو ملیۆن و 766 هەزار کۆچبەر روویان لە ئەمریکا و کەنەدا کردووە
نیشانەکردن کەنەدا کۆچبەران
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

لە ساڵی 2022ـدا نزیکەی 40 هەزار پەناخواز کە زۆربەیان هاووڵاتی ئەمریکای لاتین بوون، چوونەتە کەنەدا. ئەمەش دووهێندەی دوایین ژمارەی پێوانەیی پەڕینەوەی کۆچبەرانە بۆ ئەو وڵاتە، کە لە 2017ـدا تۆمارکرابوو، ئەو کۆچبەرانە رووبەڕووی چەندین مەترسی دەبنەوە و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ لەکەنەدا.
 
لە شارۆچکەی چامپلنی باکووری نیویۆرک لە ئەمریکا، کۆچبەران ئەوانەی بە قاچاخ بەرەو کەنەدا دەچن، لەگەڵ قاچاخچییەکاندا خەریکی مامەڵەکردنن تاوەکو بۆ سەر سنوور بیانگوازنەوە.
 
کۆچبەران لەرێگای رێڕەوی رۆکسام خۆیان دەگەیێننە کەنەدا. هەرچەندە لە گەیشتنیشیاندا تابلۆی جۆراوجۆر بۆ ئاگادارکردنەوە لە نایاساییبوونی تێپەڕاندنی رێگاکە هەیە، بەڵام پەناخوازان گوێ بە ئاگادارکردنەوەکان نادەن.
 
مارسێلۆ، کۆچبەری هایتی یەکێکە لەوانە، ئەو دەڵێ "زۆر کات کەنەدام لە تەلەڤیزیۆن بینیوە و هەمیشە خەونم بینیوە بچمە ئەوێ. ئەو وڵاتەم لا جوانە و دەمەوێت تێیدا بژیم، چونکە لە وڵاتەکەی خۆمدا زۆر ئازارم چەشتووە و حەزدەکەم ژیانێکی باشترم هەبێت".
 
لە ساڵی 2022ـدا نزیکەی 40 هەزار پەناخواز کە زۆربەیان هاووڵاتی ئەمریکای لاتین بوون، چوونەتە کەنەدا. ئەمەش دووهێندەی دوایین ژمارەی پێوانەیی پەڕینەوەی کۆچبەرانە بۆ ئەو وڵاتە، کە لە 2017ـدا تۆمارکرابوو.
 
وێستگەی یەکەمی زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لە ئەمریکای لاتینەوە بەرەو کەنەدا دەچن، لە کۆڵۆمبیا دەستپێدەکات؛ لەوێوە دارستانی داریان دەبڕن کە کۆڵۆمبیا و پەنەما لێکدی جیادەکاتەوە. ئەم رێڕەوە بە سەختترین بەشی گەشتەکە دادەنرێت و کۆچبەران وا باسی دەکەن تێیدا دووچاری؛ کوشتن، دزیکردن، دەستدرێژیی سێکسی، ئەشکەنجە و برسیێتی دەبنەوە.
 
دواتر، کۆچبەران بە کۆستاریکا، نیکاراگوا، هندۆراس و گواتیمالادا دەڕۆن تا دەگەنە مەکسیک؛ دواتریش دەچنە تەکساسی ئەمریکا.
 
لە ئەمریکا پەناخوازان بەرەو باکووری نیویۆرک دەچن، تاوەکو بە رێڕەوی رۆکسامدا کە نزیکەی 9 کیلۆمەترە لە شارۆچکەی چاپلنی ئەمریکاوە خۆیان دەگەیێننە شارۆچکەی بۆگتۆنی هەرێمی کێبێک لە کەنەدا.
 
ئێللی خەڵکی هایتییە و باسی دارستانی داریان دەکات، دەڵێ "بۆ ماوەی چوار رۆژ بەپێ رۆشتم. خەڵک هەیە هەشت رۆژی پێدەچێت. رێگاکە زۆر زۆر سەختە. دەبێت بەبێ ئاو و خۆراک بە چیادا سەربکەویت و بچیتە خوارەوە. لە رێگاکەدا لاشەی مردوومان دەبینی، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێمە بە زیندوویی رزگارمان بوو".
 
ئەو ژمارە کۆچبەرەی لە 2022ـدا پەڕیونەتەوە کەنەدا، بەراورد بەو 2 ملیۆن 766 هەزار پەڕینەوەیەی لە مەکسیکەوە بۆ نێو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکراوە، ژمارەیەکی کەمە.
 
هۆکاری چوونی لێشاوی کۆچبەرانیش لە ئەمریکای لاتینەوە بۆ کەنەدا و ئەمریکا، دۆخی خراپی ئابووری، سیاسی و مرۆییە لە بەشێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و نێوەڕاست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە