لە باڵەخانەکانی ئوسترالیا ئامێری گۆڕینی پاشماوەی خۆراک بۆ پەیین دادەنرێت

11-03-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
رێژەی 84&ـی خەڵکی مێڵبۆرن لە باڵەخانە بەرزەکاندا دەژین
رێژەی 84&ـی خەڵکی مێڵبۆرن لە باڵەخانە بەرزەکاندا دەژین
نیشانەکردن ژینگە ئوسترالیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 40٪ـی پاشماوەی خۆراک لە ئوسترالیا فڕێدەدرێتە زبڵخانەکان، بەڵام ئێستا وەکو تاقیکردنەوەیەک، لە باڵەخانە بەرزەکانی شاری مێڵبۆرن ئامێری تایبەت دانراوە، تاوەکو ئەو پاشماوانە بۆ دروستکردنی پەیین سوودیان لێ وەربگیرێت.
 
ئەگەر ئەو رێگەیە سەرکەوتوو بوو، ئەوا بڕیارە لە تەنیشت هەر سەبەتەیەکی زبڵ، ئامێرێکی لەو جۆرە دابنرێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە فڕێدان و بەفیڕۆچوونی خۆراک بهێنرێت. 
 
لیزا و کچەکەی پاشماوەی خۆراک دەبەن و دەیخەنە نێو ئامێری وشککردنەوەی پاشماوەکان کە تازە لە باڵەخانەکەیان دانراوە. چاوەڕێ دەکرێت ئەم ئامێرە نوێیە، بۆ تاهەتایە کۆتایی بە کێشەیەکی ژینگەیی بۆن ناخۆش بهێنێت. 
 
لیزا، دانیشتووی مێڵبۆڕنی ئوسترالیا سەبارەت بە ئامێرەکە دەڵێ، "ئەمە شتێکی زۆر باشە، چونکە ئێمە شوێنی وشککردنەوەی خۆراکمان نییە".
 
ئامێرەکە دەتوانێت لە یەک کاتدا 100 کیلۆگرام پاشماوەی خۆراک بهاڕێت و گەرمیبکات، تاوەکو وشکی دەکاتەوە و دەیکاتە پەیین. 
 
هێلن ستیل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێکۆ گاردیانز، کە ئامێرەکەی بەرهەمهێناوە، باسی ئەوە دەکات "دەتوانین بڕی پاشماوەی (بەفیڕۆچووی) خۆراک بە رێژەی 80٪ تاوەکو 85٪ کەمبکەینەوە".
 
ئەم ئامێری وشککەرەوەیە یەکێکە لەو شەش ئامێرانەی لە باڵەخانە بەرزەکانی مێڵبۆرن لە ئوسترالیا دانراوە بۆ رێگریکردن لە فڕێدانی پاشماوەی خۆراک بۆ نێو زبڵخانەکان. 
 
لە ئوسترالیا نزیکەی 40٪ی پاشماوەی خۆراک فڕێدەدرێتە نێو زبڵخانەکان و بەشی هەرە زۆریشی لە لایەن نیشتەجێبووانی باڵەخانە بەرزەکانەوە فڕێدەدرێت. 
 
سالی کاپ، سەرۆکشارەوانیی مێڵبۆرن دەڵێ "ئەم تاقیکردنەوەیە یەکەمین جارە لە ئوسترالیا دەکرێت. 84٪ـی خەڵکی شارەکەمان لە باڵەخانە بەرزەکاندا دەژین، بۆیە پێویستە لە چارەسەرکردنی کێشەی پاشماوەکان لە شاری مێڵبۆرن، سەرنجمان لەسەر باڵەخانە بەرزەکان بێت".
 
ئوسترالیا 368 هەزار باڵەخانەی بەرزی نیشتەجێبوونی هەیە، کە شوێنی ژیانی 14٪ـی دانیشتووانی ئەو وڵاتەن. ئەگەر ئەم تاقیکردنەوەیە کە تێچووەکەی 300 هەزار دۆلاری ئوسترالی واتە 205 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، سەربکەوێت، ئەوا ئامێرەکان لە هەموو باڵەخانەکان دادەنرێن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ساموێڵ وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ساموێڵ وێربێرگ: هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەرز دەنرخێنین

گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، "هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرز دەنرخێنین " و جەختیکردەوە "ئەمریکا بە گرنگی دەزانێت هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و شەفاف بەڕێوەبچێت".