بەربژێری پۆستی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا: کورد جێی متمانەن و زۆریش بە توانان

11-02-2022
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەو ژەنەراڵە ئەمریکییەی، کە بۆ پۆستی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا بەربژێرکراوە ستایشی کورد دەکات و بە "هاوبەشێكی جێگەی زۆرترین متمانە" ناوی دەبات.
 
مایکڵ کوریلا، فەرماندەی هێزی ژمارە 18ی سوپای ئەمریکا تایبەت بە وەڵامدانەوەی خێرا لە هەموو جیهان، بۆ پۆستی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا بەربژێرکراوە و لە ئەگەری پەسەندکردنی لە ئەنجوومەنی پیراندا، شوێنی فەرماندە کێنیس ماکێنزی دەگرێتەوە.
 
لە کاتی "شایەتیدان"ی لەبەردەم لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکادا، جێم ئینهۆف، سیناتۆری کۆماری کە بە ستایشکردنی کورد قسەکانی دەستپێکرد، گوتی: "فەرماندە کوریلا من چەندین جار سەردانی مەسعود بارزانی، هاوڕێمان لە هەولێر کردووە، کوردانی عێراق یەکێکن لەوانەی کە جێگەی متمانەی زۆرن و پێموایە گرنگە دڵنیابینەوە لەوەی بەردەوام بین لە پێشکێشکردنی پاڵپشتی باش بۆ کوردی هاوڕێمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق".
 
ئینهۆف پرسیاری لە کوریلا کرد و گوتی: "ئایا تۆ هاوڕایت لەسەر بەردەوامبوون لە پێشکێشکردنی پاڵپشتی بەردەوام و باش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەمەبەستی پتەوترکردن و بەرەوپێشبردنی پێکەوەکارکردنمان و بەرژەوەندیی هاوبەشمان لە ناوچەکە؟  ئایا لە چوارچێوەی ئەزموونی کەسی خۆت، هاوڕایت لەسەر ئەوە ؟
 
لە وەڵامدا کوریلا رایگەیاند: "جەنابی سیناتۆر من لەگەڵ کوردە هاوبەشەکانمان کارم کردووە و بۆم دەرکەوتووە کە ئەوان جێگەی متمانەی زۆرن و زۆر بەتواناشن. من لە 2004دا لە یەکەمین سەردانم بۆ عێراق لەگەڵ ئەوان کارم کردووە و دواتریش لە 2014 لە ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا کارم لەگەڵدا کردوون، کە بۆم دەرکەوت بەڕاستی هاوبەشی بەتوانا و جێگەی متمانەن".
 
سەبارەت بە دۆسیەی "چەکدارە زیندانییەکانی داعش و کەسوکار و منداڵەکانیان لە کەمپی هۆل و زیندانەکان لە  رۆژئاوای کوردستان، ژەنەراڵ کوریلا گوتی: "پێموایە دەبێت لە رێگەی حکومەت و هەوڵی نێودەوڵەتییەوە هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات بکرێن بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لەو دەستگیرکراوانەی داعش کە نزیکەی 10 هەزار دەستگیرکراوی داعش لە نێو چەندین ناوەندی دەستگیرکردندان و سوپایەک لە داعش لەوێن وەک بینیمان ئەو هێرشەی، کە لە حەسەکە کرایە سەر زیندانەکە، هەروەها 60 هەزار ئەندامانی خێزانی داعش هەن زیاتر لە 80٪یان ژن و منداڵن لە نێو کەمپی هۆڵدان و دەشزانین ئەوانە لە ژێر هەڵمەتی گۆڕینی بیروباوەڕدان، بۆیە دەبێت لەو بوارەدا حکومەت بە هەوڵی نێودەوڵەتی هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکراتدا بکەن".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی لە بڕیارەکە تووڕەن.

وڵاتان لەسەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتەنیاهوو ناکۆکن

وڵاتانی جیهان لەسەر فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناکۆکن.