سوید پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراق رادەگرێت

رووداو- هەولێر

وڵاتی سوید لە رۆژی پێنجشەممەوە، مۆڵەت بە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراق نادات، ئاسمان و فڕۆكەخانەكانی وڵاتەكەی بەكاربهێنێن. هۆکارەکەشی بۆ "نەبوونی ستانداردی سەلامەتی لە فڕۆكە عێراقییەكان دەگێڕێتەوە"


وەزارەتی گواستنەوەی سوید رایگەیاند: "سوید بڕیار دەدات مۆڵەتی رێپێدانی فڕینی نێودەوڵەتی كە بە TCO دەناسرێت بۆ هێڵی ئاسمانیی عێراق رابگرێت، فڕۆكەكانی ئەو هێڵە چیتر ناتوانن گەشتنەكانیان بۆ سوید یان بەپێچەوانەوە، ئەنجام بدەن".

ساڵی رابردوو هێڵی ئاسمانیی عێراق، 18 هەزار گەشتیاری لە نێوان سوید و عێراق گواستووەتەوە، بەڵام ئامارەكانی ئەمساڵ ئاشكرا نەكراون و بۆ ساڵی داهاتووش هیچ گەشتێك لەو رێگەیەوە بۆ سوید ئەنجام نادرێت.