قەیرانی کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک لە تونس خۆپێشاندانی لێدەکەوێتەوە و کەسێکی تێدا کوژرا

10-11-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی وەزارەتی ژینگەی تونس بڕیاری دا چاڵێکی خۆڵ و خاشاک هەڵبداتەوە و خاشاکی زیاتری تێ بکات، خەڵکی عەقاریب دەستیان بە خۆپێشاندان کرد، دوای دروستبوونی گرژی و رووبەڕووبوونەوە، بەپێی میدیا نێوخۆییەکانی وڵاتەکە، کەسێک بەهۆی هەڵمژینی بڕێکی زۆری گازی فرمێسکڕێژ گیانی لەدەستدا.
 
ماوەی چەند هەفتەیەکە لە تونس هەزاران تۆن خۆڵ و خاشاک لە بەشێکی زۆری وڵاتەکە کەڵەکەبوون. وەزارەتی ژینگەی تونس بڕیاری دا بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە چاڵێکی خۆڵ و خاشاک هەڵبداتەوە کە چەند مانگێک لەمەوپێش لەسەر داواکاریی خەڵکی عەقاریب پڕکرابووەوە، خەڵکی ناوچەکە پێیان وابوو ئەو چاڵە زیانی بە تەندروستییان گەیاندووە، بۆیە داوای پڕکردنەوەیان کرد و دوای بڕیاری هەڵدانەوەشی دەستیان بە خۆپێشاندان کرد.
 
رۆژی سێشەممە سەتان گەنجی تونسی کۆبوونەوە و دەستیان بە خۆپێشاندان کرد، بە گوتەی شایەتحاڵان ئاگریان لە بنکەیەکی پۆلیس بەرداوە، بە بەرد هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیس و چەند شەقامێکیشیان داخستووە.
 
وەزیری ناوخۆی تونس رەتیدەکاتەوە کە ئەو گەنجە بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە کوژرابێت و دەڵێت، کەسەکە دۆخی تەندروستیی جێگیر نەبووە و پەیوەندیی بە خۆپێشاندانەکەوە نییە.
 
لە تونس لە جێگەی ئەوەی خۆڵ و خاشاک بسوتێنرێت، چاڵێک هەڵدەکەنرێت و خاشاکی تێدەکەن. بەو شێوەیە رێگە لە پیسبوونی هەوا دەگرن و دوای چەند ساڵێکیش ماددە خۆراکییەکان شی دەبنەوە و دەبنە سەرچاوەی خۆراکی بۆ خاکەکە.
 

 هەڵدانەوەی چاڵێکی خۆڵ و خاشاک لە تونس. وێنە: AFP

ئەوە یەکەم تاقیکردنەوەی حکومەتەکەی نەجلا بۆدنە کە مانگی رابردوو لەلایەن قەیس سەعید، سەرۆکی تونس وەکو سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەستبەکاربوو.
 
ژمارەی دانیشتووانی تونس دەگاتە 11 ملیۆن و یەکێکە لەو وڵاتانەی لە بەهاری عەرەبیدا دەسەڵاتی گۆڕی و سەرکەوتووش بوو، بەڵام ئەمساڵ دووبارە بەشێک لە قەیرانەکان سەریان هەڵدایەوە و لە مانگی حوزەیران سەرۆکی وڵاتەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ. سەرۆکی بێلاڕووس.

سەرۆکی بێلاڕووس داوا لە رووسیا و ئۆکراینا دەکات کۆتایی بە جەنگ بهێنن

رۆژی پێنجشەممە، 15ـی ئابی 2024، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی فەرمیی رووسیا دژایەتیی خۆی بۆ هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر رووسیا دەربڕی و داواشی لە هەردوولا کرد دەست بە گفتوگۆ بکەن.