رووداو- ئورشەلیم پۆست
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێ، ژمارەیەکی زۆر لە سەرانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێیانباشە واشنتن هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران.
جۆن کێری دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە باراک ئۆباما کرد هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران، بەڵام وردەکاری لەوبارەوە نەدرکاند کە چ ساڵێک بووە بنیامین ناتانیاهۆ ئەو داوایەی لە ئۆباما کردووە.
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: "هەموو سەرکردەیەکی ئەو ناوچەیە کە چاوم پێیان کەوت لەوانەش حوسنی موبارەک، پێیانگوتم دەبێت ئێران بۆردوومان بکەن و ئەوەش تاکە رێگەیە بتوانن رێگەنەدەن تاران چەکی ئەتۆمی دەستبکەوێت".
بەڵام جۆن کێری پێیوانییە بۆردوومانکردنی ئێران چارەسەر بێت و لەوبارەوە دەڵێت: "مەرج نییە بۆردوومانکردنی ئێران رێگربێت لەبەردەم سەرانی ئەو وڵاتە بۆئەوەی چەکی ئەتۆمییان دەستنەکەوێت، لەگەڵ کۆریای باکوور رووبەڕووی هەمان کێشە بووینەتەوە، ئێمە نازانین هەموو شت لەکوێیە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەوکاتەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لە ساڵی 2015 دا واژۆکرا، ئێران چەکی ئەتۆمی نەبوو.
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ