خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئاشكراكرا

10-10-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن نۆبڵ
A+ A-
    • رووداو- ئۆسلۆ
      ئەمڕۆ هەینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاشکراكراو خەڵاتەکەش بە هاوبەشی بە مەلالە یوسفزای، کچە چالاکوانی پاکستانی و كەیلاش ساتیارسی، چالاكوانی هیندی بەخشرا.

      كالیاش پێشتر ئەندازیاری كارەبا بووە، بەڵام دەستی لەو كارەی هەڵگرتووە و لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا رێكخراوێكی بەناوی "منداڵان رزگاربكەن" دامەزراندووە، ئێستاش رێكخراوە خێرخوازییەكەی چالاكی تایبەت بە نەهێشتنی بازرگانیكردن بە منداڵان دەكات لە هیندستان. هەروەها مەلالە یوسفیزای، ئەو کچە پاکستانییەبوو كە لە هەوڵێکی کوشتن لەلایەن تاڵیبانەوە رزگاریبوو و ئێستاش بووەتە چالاکڤانێکی بەناوبانگی بواری مافەکانی ئافرەت لە جیهاند.

      مەراسیمی ئاشکراکردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەچاو بوارەکانی دیکەدا زۆر جیاوزە، لە چەند رۆژی رابردوودا خەڵاتی نۆبڵ بۆ بوارەکانی پزیشکی، فیزیا، کیمیا و ئەدەب راگەیێندرا، بەڵام لە میدیاکان و لەنێو رایگشتیدا هێندە دەنگدانەوەی نەبوو، ئەوەی لە هەموو بوارەکانی دیکە زیاتر قسەی لێدەکرێت، بواری ئاشتییە.

      خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ساڵانە جگە لە پێشبینی و قسەکردن لەسەر ئەوەی کێ شایستەی ئەم خەڵاتەیە، دوای راگەیاندنیشی قسەی زیاتر هەڵدەگرێت، چونکە خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بوارێکی هەستیارە و خەڵک چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کەسێک ئەو خەڵاتەی پێبدرێت، دەستی لە رزگارکردنی خەڵک یان رێگەگرتن لە کارەساتێکی مرۆیی یان کۆتاییهێنان بە جەنگێکدا هەبووبێ.

     

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە