ئایفۆن 16 Pro Max چی جیاوازە لە ئایفۆن 15 Pro Max؟

10-09-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئایفۆن 16 پرۆ ماکس زۆر لە ئایفۆن 15 پرۆ ماکس جیاواز نییە، بەڵام هەندێک تایبەتمەندیی نوێی تێدایە کە وادەکات بە پێشکەوتووترین ئایفۆنی ئێستا دابنرێت.
 
ئایفۆنە نوێیەکە پرۆسێسەرێکی خێراتری هەیە، کامێرایەکی نوێی گۆشە پان (Ultra Wide)ی هەیە، شاشەیەکی گەورەتری هەیە، کە لەسەر ئاستی ئایفۆنەکان تەنکترین چێوەی رەشی هەیە، دوگمەیەکی نوێی کۆنترۆڵکردنی کامێرای هەیە بۆ هۆگرانی وێنەگرتن، پاترییەکی گەورەتری هەیە و توانای ڤیدیۆ تۆمارکردنی باشتر کراوە.
 
جیاوازییەکان:
 
iPhone 16 Pro Max
 
پرۆسێسەر: نەوەی دووەمی چیپی 3 نانۆمەتریی A18 Pro، کە ئاستی کارکردنی ئایفۆنەکە بەهێزتر دەکات. 
رام: 8GB
بیرگە: 256GB – 512GB – 1TB
کامێرا: 
کامێرایەکی نوێی گۆشە فراوانی 48 مێگا پێکسڵ بە هەستەوەرێکی (سێنسەر) گەورەترەوە. 
کامێرای سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ
کامێرای تەلەفۆتۆ: 12 مێگاپێکسڵ 
کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ 
شاشە: شاشەیەکی گەورەتری 6.9 ئینچی بە تەنکترین چێوەوە هەیە. 
قەبارە: کەمێک پانتر و درێژترە iPhone 15 Pro Max. 
کێش: 227 گرام.
دوگمەکان: دوگمەیەکی نوێی هەیە بۆ نزیکردنەوەی کامێرا و وێنە چرکاندن.
پاتری: پاترییەکەی زیاتر دەمێنێتەوە (4676 ملیئەمپێر)
بارگاویکردن: USB-C
40 وات بە وایەر
20 وات بێ وایەر
نرخ لە سەرەتای دەرکەوتن: 1،199 دۆلار و بەرەو سەرەوە
 
iPhone 15 Pro Max
 
پرۆسێسەر: نەوەی یەکەمی چیپی 3 نانۆمەتریی A17 Pro.
رام: 8GB
بیرگە: 256GB – 512GB – 1TB
کامێرا:
کامێرای گۆشە فراوانی: 12 مێگاپێکسڵ 
کامێرای سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ
کامێرای تەلەفۆتۆ: 12 مێگاپێکسڵ 
کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ 
شاشە: شاشەیەکی 6.7 ئینچی بە چێوەی تەنک. 
قەبارە: زۆر لە قەبارەی پرۆ ماکسەکانی زنجیرەکانی پێشووەوە نزیکە
کێش: 221 گرام
دوگمەکان: دوگمەی کامێرای نییە
پاتری: پاترییەکەی کەمتر دەمێنێتەوە (4422 ملیئەمپێر).
بارگاویکردن: USB-C
25 وات بە وایەر
15 وات بێ وایەر
نرخ لە سەرەتای دەرکەوتن: 1،199 دۆلار و بەرەو سەر
 
ئایفۆن 16 پرۆ ماکس هەمان دیزاینی ئایفۆن 15 پرۆ ماکسی هەیە. چوارچێوەکەی لە تیتانیۆم دروستکراوە، رووی شاشەکەی تەواو راستە. ئەو چینە سیرامیکەی وەکو پارێزەر لەسەر شاشەکە دانراوە، دوو هێندەی لەوەی ئایفۆن 15 پرۆماکس بەهێزترە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئازەربایجان زۆر خەمبار بووم

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "زۆر خەمباربووم بە رووداوی تراجیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەرباجیان لە کازاغستان، هاوخەمم و نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەو کارەساتەوە کاریگەر بوون."