ئۆکراینا: 20 درۆنی رووسیامان خستنە خوارەوە

10-09-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن ئۆکراینا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئۆکرانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) رایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە لە ماوەی شەوی رابردوودا، زیاتر لە 20 درۆنیان خستووەتە خوارەوە، کە ویستوویانە کیێڤ بکەنە ئامانج.
 
سێرگی پۆپکۆ، بەرپرسی ئیدارەی سەربازیی شاری کیێڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام نووسیویەتی، درۆنەکان بە کۆمەڵ و لە ئاراستەی جیاوازەوە چوونەتە نێو پایتەختەکەوە.
 
ئەو بەرپرسە ئۆکراینییە ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی ''توانییان زیاتر لە بیست درۆنی دوژمن لەنێوببەن،" دەشڵێت دواتر "ژمارەی وردی درۆنەکان لەلایەن هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیاوە رادەگەیێنرێت."
 
دامودەزگاکانی کیێڤ داوایان لە خەڵک کردبوو لە پەناگەدا بمێننەوە، چونکە پاشماوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەسەر پایتەختدا دەباری.
 
لە کیێڤ دەنگی نزیکەی 10 تەقینەوە بیستراوە 
 
ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکشارەوانیی شارۆچکەی پۆدیلسکی، رایگەیاند، پزیشکان چارەسەری کەسێکیان کردووە کە تووشی "گوشاری دەروونیی تووند" بووە، دوای ئەوەی پاشماوەکە لە ناوچەیەکی کراوەدا کەوتووەتە خوارەوە.
 
هەروەها پاشماوەی درۆن و مووشەکەکانی سیستمی بەرگری لە شارۆچکەکانی سڤیاتوشینسکی و شێڤچێنکیڤسکی کەوتوونەتە خوارەوە و بەپێی زانیارییەکانی پۆپکۆ، زیانیان بە باڵەخانەیەکی بەرز گەیاندووە.
 
پۆپکۆ لە تێلیگرام نووسیویەتی، زۆربەی پاشماوەکان لە شوێنێکی چۆڵ و بێ ئاوەدانیدا کەوتوون، هەرچەندە چەندین ئۆتۆمبێل، هێڵەکانی پاس و رێگە زیانیان بەرکەوتووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.