پووتین: ئامادەین 50 ملیۆن تۆن دانەوێڵە هەناردە بکەین

10-09-2022
دڵزار زوبێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

برەیڤ کۆماندەر ناوی ئەو کەشتیەیە کە 20 ملیۆن کەسی برسی لە ئەسیوپیا چاوەڕێی گەیشتنی بوون؛ دوای دوو هەفتە گەیشتە بەندەرەکانی جیبۆتی لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، کەشتییەکە 23 هەزار تۆن دانەوێڵەی گواستووەتەوە بۆ خەڵکی ئەسیوپیا؛ ئەوەش یەکەمین هاوکاریی مرۆییە لەژێر چەتری رێککەوتنی ئیستەنبووڵ گەیشتبێتە ئەو وڵاتە.
 
ستێفان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دەڵێت، دانەوێڵەکە بەشی یەک مانگی سەروو 1.5 ملیۆن کەس دەکات کە بەهۆی وشکەساڵی و پێکدادانەوە ئاوارە بوون. دانەوێڵەکە لە چەند هەفتەیەکی داهاتوودا دابەشدەکرێت. شەڕ، وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک بوونەتە هۆی نەمانی ئاسایشی خۆراک لە ئەسیوپیا."
 
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا رووسیا و ئۆکراینا رێککەوتنێکیان لە ئیستەنبووڵ واژۆ کرد بۆ هەناردەکردنی گەنمی گیرخواردووی هەردوو وڵاتەکە لە دەریای رەشەوە.
 
رووسیا دەڵێت، زۆربەی دانەوێڵەکەی ئۆکراینا دەچێتە وڵاتانی ئەوروپا و ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو ئێستا تەنیا دوو کەشتی بۆ وڵاتە هەژارەکان چووە کە 60 هەزار تۆن دانەوێڵەیان بارکردبوو.
 
رووسیا دەڵێت، لە ئایار و ئابی ئەمساڵدا 6.6 ملیۆن تۆن دانەوێڵەی رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە و لەو بڕەش 6.3 ملیۆن تۆنی ناردووەتە وڵاتانی هەژار لە ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین.
 
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایدەگەیێنێت، "تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 30 ملیۆن تۆن دانەوێڵە هەناردە دەکەین. ئامادەین ئەم بڕە زیاد بکەین بۆئەوەی 50 ملیۆن تۆن یان زیاتریش هەناردە بکەین، چونکە سوپاس بۆ خودا، ئەمساڵ بەرهەمێکی باشمان هەیە."
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا 100 کەشتیی دانەوێڵە لەسەر بنچینەی رێککەوتنی ئیستەنبووڵ، بەندەرەکانی ئۆکراینایان جێهێشتووە و 2.3 ملیۆن تۆن دانەوێڵەیان گواستووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.