زانایەکی مەغریبی: داهێنانێکم کردووە بە پێنج خولەک پاتریی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بارگاویی دەکاتەوە

10-09-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

زانایەکی مەغریبیی بواری پاتریی لیسیۆم، بە ناوی رەشید یەزەمی دەڵێت، داهێنانێکی کردووە کە دەتوانێت بە تەنیا پێنج خولەک هەر پاتریێک 100٪ بارگاویی بکاتەوە. 
 
رەشید یەزەمی بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، لە رێگەی ئەو تاقیکردنەوانەی بەم دواییە لەگەڵ تیمەکەی ئەنجامیداون، توانیویانە پاتریی لیسیۆم بە پێنج خولەک تەواو بارگاوی بکەنەوە، ئەوەش 17٪ لەو کاتە پێوانەییە کەمترە کە پێش دوو ساڵ هەمان زانا تۆماریکردبوو کە شەش خولەک بوو. 
 
یەزەمی باس لەوە دەکات بارگاویکردنەوەی پاترییەکان لە 20٪ـەوە بۆ 80٪ بە رێگەی کۆن پێویستی بە لانیکەم بە 30 خولەک هەیە، بەڵام ئەو تاقیکردنەوەیەی کە ماوەیەک لەمەوبەر لە سینگاپوور کردوویەتی، دەتوانێت پاتریەکە ئەوپەڕی بە کەمتر لە 15 خولەک بارگەی پاترییەکە بگەیێنێتە 100٪. 
 
هەروەها باسی لەوە کردووە کە نوێترین لێکۆڵینەوەکانی، کاتی پێوانەیی بارگاویکردنەوەیان تۆمارکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کە توانی بە پێنج خولەک پاتریی لیسیۆم 100٪ بارگاویی بکاتەوە. 
 
یەزەمی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو تەکنیکە نوێیەی بارگاویی کردنە، بۆ هەموو جۆرەکانی پاتری دەشێ، لە پاتریی مۆبایلەوە تا دەگاتە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی تێسلا. 
 
بە گوێرەی میدیای مەغریبی، لێکۆڵینەوەی یەزەمی بەشێکە لە پڕۆژەیەکی زانستی لە زانکۆی "یان یانگ"، کە ئامانج لێی شوێنگرتنەوەی لیسیۆمە بە ماددەی فلۆر، بەهۆی ئەوەی کە ماددەیەکی باوترە و تێچووی دەرهێنانیشی کەمترە. 
 
یەزەمی لە ساڵی 1953 لە شاری فاسی باکووری مەغریب لە دایکبووە و هەر لەوێش خوێندنی سەرەتایی و ناوەندنی تەواوکردووە. لە شاری ریباتی پایتەختی ئەو وڵاتە زانکۆی خوێندووە، ساڵی 1972 وڵاتەکەی جێهێشتووە و چووەتە فەرەنسا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.