رووداو- هەولێر
هەوڵی تەقاندنەوەی تاوەری ئیڤل، مۆزەخانەی لۆڤەر و دامەزراوەیەکی ئەتۆمی فەرەنسا پووچەڵ دەکرێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بەریتانی، گوتەبێژی پۆلیسی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کە هەوڵێکی گرووپە ئیسلامییەکانیان پووچەڵ کردووەتەوە، کە بەنیازی تەقاندنەوەی تاوەری ئیڤڵ، مۆزەخانەی لۆڤەر و دامەزراوەیەکی ئەتۆمی لە پاریس، بوون.
پۆلیسی فەرەنسی ئاماژە بەوەدەکات، لەوبارەیەوە، نامەی نهێنی گەنجێکی بە رەگەز جەزائیرییان دەستکەوتووە، کە کەسێکی گرنگی نێو رێکخراوی قاعیدەیە.
وەک پۆلیس باسی دەکات، جگە لە تەقاندنەوەی ئەو سێ شوێنە گرنگە، ئەو گەنجە جەزائیرییە پێشنیازیشی کردووە، کە هێرش بکەنە سەر هاووڵاتییانی فەرەنسی، بازاڕەکان، یانەکانی شەوانە و ئەو ناوەندە رۆشنیرییانەی کە خەڵک دەکەنە مەسیحی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ