هاونیشتمانییان لە بەلجیکا دەنگ بەو پارتانە دەدەن کە لە خەمی کوردن

10-06-2024
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
دەنگدان لە بەلجیکا
دەنگدان لە بەلجیکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەڵبژاردن لە بەلجیکا جیاواز و تایبەتترە لە وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا؛ لە بەلجیکا چوونە سەر سندووقی دەنگدان بە یاسا وەک ئەرک لەسەر شانی هاووڵاتی رێکخراوە.
 
هەریەک لە دەنگدەرانی بەلجیکا، بەلایەنی کەمەوە دەنگ بۆ سێ پەرلەمان دەدەن؛ پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، پەرلەمانی هەرێمەکانی فلاندەرس و ڤالۆنی هەروەها پەرلەمانی فیدراڵیی بەلجیکا.
 
دارا، گەنجێکی تەمەن 33 ساڵە، باوکی خەڵکی عاموودێیە و دایکی خەڵکی چیای کورمێنجە لە عەفرین. ئەو بەر لە سێ ساڵ بووەتە هاووڵاتیی بەلجیکا و یەکەمجارە دەنگ دەدات، دەنگەکەشی بۆ خۆیەتی، کە خۆی بۆ پەرلەمانی هەرێمەکانی فلاندەرس بەربژێر کردووە.
 
دارا شێخی، ستاندئەپ کۆمێدیانە و ئاکتەرە، ماستەر لە بواری بایۆکیمیا دەخوێنێت و بەربژێری پارتی فراوت (بۆ پێشەوە)ـیە، کە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە.
 
دارا بە رووداوی گوت "بەخۆمم گوت، من زۆر کەس دەناسم، بۆیە پێویستە بچمە نێو سیاسەت و سوود لە خەڵکی خۆشمان، خەڵکی سووریا و کورمانج لێرە وەربگرم."
 
ئەو هاونیشتمانییانەی بوونەتە هاووڵاتیی بەلجیکا، ئەوانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە جەخت دەکەنەوە لەوەی دەنگ بەو پارتانە دەدەن کە لە خەمی کورداندان.
 
رێبەر حەمید سندی، هاونیشتمانیێکی دەنگدەری بەلجیکایە و بە رووداوی گوت "رەوەندی کوردی لەم وڵاتەدا دەنگ دەدەینە ئەو پارتانەی لە کوردان نزیکن، پشتگریی ئێمەی کورد دەکەن لە بەلجیکا و لە کوردستانیش."
   
هاونیشتمانییەکی دیکە بە ناوی حەکیم دێمکی لە بەلجیکا دەڵێ "لەنێو خێزانەکەی ئێمە، چوار کەسمان مافی دەنگدانمان هەیە، هەریەکەمان دەنگ بە پارتێک دەدەین، هەریەکەمان لەنێو خێزانەکە بانگەشە بۆ پارتەکەی خۆمان دەکەین."   
 
سەمەد گولی، هاونیشتمانیی دەنگدەری بەلجیکاش گوتی "هەوڵدەدەین دەنگی خۆمان بدەینە ئەو پارتانەی لە بەرژەوەندیی ئەو وڵاتە کاردەکەن کە تێیدا دەژین، لە هەمان کاتدا بۆ هەرێمی کوردستان و کوردستان بە گشتی سوودمەندن."
  
خاکی شاخکی، هاونیشتمانیی دەنگدەری بەلجیکا دەڵێ "چەند ساڵە دەنگ بە هاوپەیمانیی فڵامی دەدەم، چونکە ئەوان بۆ کورد زۆر باش بوون و هەڵوێستیان هەبووە."
 
لە بەلجیکا بە سیستمێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەنگدەدرێت، گرنگتر لە پرسی سیستەمی ئیدارەدانی  هەڵبژاردنیش، فەرمانڕەوایەتیی قۆناخی داهاتووە.
    
چارەنووسی پشکی بەلجیکا لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا زوو یەکلادەبێتەوە، بەڵام چاوی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر حکومەتی داهاتوو و بەتایبەتی ئەلیکساندەر دێکرۆن، سەرۆکوەزیرانی ئێستای وڵاتە، کە لەئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە، چۆن جارێکی دیکە حکومەتێک لەو وڵاتە دروستدەکرێت.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.