هێنری کیسینجەر پێشبینی دەکات کۆتایی ئەمساڵ گفتوگۆی ئاشتیی نێوان رووسیا و ئۆکراینا دەستپێبکات

10-05-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن ئۆکراینا رووسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێنری کیسینجەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا دەڵێت، شەڕی رووسیا و ئۆکراینا دەچێتە قۆناخێکی دیکە و پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەمساڵدا دانوستاندنی ئاشتی نێوان دوو وڵاتەکە دەستپێبکات.
 
هێنری کیسینجەر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئێستا، کە چین هاتووەتە نێو دانوستاندنی ئاشتییەوە، دانوستاندنەکە ئەنجامی دەبێت. پێموایە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجامدانی دانوستاندنی راستەقینە دەبینین".
 
کیسینجەر دەشڵێت، "ئەگەر داوام لێ بکرێت، ئامادەیی ئەوەم تێدایە لە مۆسکۆ لەگەڵ پووتین کۆببمەوە و رۆڵی راوێژکاری ببینم".
 
ئەو گوتانەی کیسینجەر لەکاتێکدان، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا پەکین پێشنیازێکی 12 خاڵی بۆ دیالۆگ و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئۆکراینا راگەیاند و بەرپرسانی چین بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکەن، چین لە جەنگەکەدا بێلایەنە و تەنیا دەیەوێت رۆڵی ئاشتی بگێڕێت. 
 
لە ئاداری ئەمساڵدا شی جین پینگ، سەرۆکی چین سەردانی مۆسکۆی کرد و لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە و دوای ئەوەش پووتین رایگەیاند، پەیوەندیی نێوان چین و رووسیا "پەیوەندییەکی قووڵ و بێ سنوورە".
 
رۆژی 26-4-2023، شی جین پینگ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، هاوتا ئۆکراینییەکەی ئەنجامدا، دوای پەیوەندییەکەش وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، "هەڵوێستی سەرەکیی چین سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئۆکراینا، دانوستاندن و بەرەوپێشبردنی ئاشتییە".
 
ئەوە لەکاتێکدایە، زیاتر لە ساڵێکە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەستیپێکردووە و وڵاتان پێیان وایە پەککین دەتوانێت کاریگەری لەسەر مۆسکۆ دروستبکات بۆ ئەوەی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا بووەستێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.