لە هۆڵەندا پردێکی زەبەلاح بە کەشتی گوێزرایەوە


رووداو دیجیتاڵ

لە شاری (نۆتردام)ـی هۆڵەندا پردێکی گەورە لە رێگەی کەشتییەوە بە نێو رووباردا گوێزرایەوە. پردەکە 200 مەتر درێژە و بڕیارە بۆ ماوەیەک لە بەندەری شاری نۆتردام جێگیربکرێت. 
 
ژمارەیەک کەشتیی تایبەت بە راکێشان، پردەکەیان بە نێو رووباری ماس و بە ژێر ژمارەیەک پردی دیکەدا گواستەوە. پردەکە 20 مەتر پان و 40 مەتر بەرزە. 
 
ئەو پردانەی کە دەکەونە سەر رووباری ماس، توانای ئەوەیان هەیە بەرزبکرێنەوە بۆ ئەوەی کەشتییە گەورەکان بە ژێریاندا بڕۆن. بارکردنی پردەکە لە شوێنی دروستکردنیەوە، چەندین کاژێری خایەند. 
 
چاوەڕێ دەکرێت چەند رۆژێکی دیکەشی پێ بچێت تا پردەکە دەگاتە شوێنی خۆی. بڕیارە پردەکە لە تەنیشت پردی سوورهۆف جێگیربکرێت کە ئەمبەر و ئەوبەری ناوچەی بەندەری ماسڤلاکت بەیەک دەبەستێتەوە.