بەڵگەنامەی نهێنیی پێنتاگۆن؛ سیخوڕی بەسەر زیلینسکی و گوشار لە ئیسرائیل کراوە

10-04-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ماوەی دوو هەفتەیە بە دەیان بەڵگەنامەی نهێنیی پێنتاگۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت لە تێلەگرام و تویتەر بڵاوکراونەتەوە
ماوەی دوو هەفتەیە بە دەیان بەڵگەنامەی نهێنیی پێنتاگۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت لە تێلەگرام و تویتەر بڵاوکراونەتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 
 
سەرەتای ڤیدیۆکە سوپای ئۆکراینا دەبینن کە سەربازانی رووسیا دەکەنە ئامانج لە هەرێمی دۆنێتسک؛ جەنگەکە لەنێو خاکی ئۆکراینا گەرمە، بەڵام بڵاوکردنەوەی نزیکەی 100 بەڵگەنامەی نهێنی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، جەنگی ئەلیکترۆنی وڵاتانیشی بردووەتە قۆناخێکی دیکەوە.
 
سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، "هەوڵێکی هاوبەش لەنێوان دەزگە حکومییەکاندا دەستیپێکردووە کە سەرنجیان لەسەر هەڵسەنگاندن و کاریگەرییەکانی ئەو دۆکیۆمێنتانەیە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان. لە چەند رۆژی رابردوودا، بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لەسەر هێڵ بوون و سەرجەم کۆمیتە پەیوەندیدارەکانیان لە کۆنگرێس لە بڵاوکردنەوەی دۆکیۆمێنتەکان ئاگادار کردووەتەوە."
 
ماوەی دوو هەفتەیە بە دەیان بەڵگەنامەی نهێنیی پێنتاگۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت لە تێلەگرام و تویتەر بڵاوکراونەتەوە، بەگوێرەی میدیای ئەمریکا، بەڵگەنامە نهێنییەکان باس لە چەندین بابەتی هەستیار دەکەن، لەوانە: وردەکاریی هاوکاریی سەربازیی ئەمریکا بۆ ئۆکراینییەکان، دروستکردنی گوشار لەسەر ئیسرائیل تاوەکو چەکی پێشکەوتوو بۆ ئۆکراینا دابین بکات، کە ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتی ئیسرائیلە، هەروەها سیخوڕیکردن بەسەر سەرۆکی ئۆکرایناوە، زانیاریی نهێنی لەسەر لەدەستدانی شاری باخمووت لەلایەن ئۆکراینا، لەگەڵ مەترسیی بەهێزبوونی گرووپی ڤاگنەر نەک تەنیا لە ئۆکراینا بەڵكو لە وڵاتانی ئەفریقا و هەروەها کرنەوەی لقێکی ئەو گرووپە لە هایتی.
 
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن بەشێکی زۆری ئەو بەڵگەنامانە راستن، بەڵام هۆشداریشیان داوە لەوەی هەندێکیان دەستکاری کراون.
 
دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی رووسیا دەڵێت: "ناکرێت ئەو ئەگەرە دووربخرێتەوە، دزەپێکردنی ئەو دۆکیۆمێنتانە کارێکی سەرنجڕاکێشە و ئێستاش بەشێوەیەکی گشتی تاوتوێدەکرێن. راستییەکەی ئەمریکا لەمێژە سیخووڕی بەسەر چەندین سەرکردەی دەوڵەتەوە کردووە بەتایبەتی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپی، ئەمەش هەمیشە قسەی لەسەر کراوە."
 
یەکێک لەو زانیارییانەی لە بەڵگەنامەکاندا بڵاوکراوەتەوە ئەوەیە ئەمریکییەکان دەڵێن ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی رووسیا لەنێوان 16 هەزار بۆ 17 هەزارە، ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسانی پێنتاگۆن بە ئاشکرا رایان گەیاندووە ژمارەی کوژرا و بریندارانی سەربازانی رووسیا زیاتر لە 200 هەزارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.