ماڵتا زیاتر لە 200 دۆلار دەداتە هەر کەسێک گەشت بۆ وڵاتەکە بکات

10-04-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
بەمەبەستی بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، ماڵتا پلانی داناوە ئۆفەرێک پێشکەشی ئەو کەسانە بکات کە هاوینی داهاتوو بۆ گەشتکردن روو لەو وڵاتە دەکەن.
 
بەگوێرەی راپۆرتكی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، وڵاتی ماڵتا نزیکەی 238 دۆلار دەداتە هەر کەسێک کە هاوینی ئەمساڵ گەشت بکات بۆ دوورگەی دەریای سپی نیوەڕاست و بە لایەنی کەمەو بۆ ماوەی سێ رۆژ لەوێ بمێنێتەوە.
 
رۆژی هەینیی رابردوو 9-4-2021، کلایتۆن بارتۆلۆ، وەزیری گەشتوگوزاری ماڵتا لەبارەی پلانەکەوە قسەی کردووە و دەڵێت کە ئەو لەگەڵ هەڵگرتنی هەموو ئەو رێکارە یاساییانەیە کە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا گیراونەتەبەر کە لە یەکی حوزەیرانی داهاتوو ئەو رێکارانە هەڵبگیرێن، هەروەها دەڵێت ئەو گەشتیارانەی دێن و لە هۆتێلەکاندا دەمێننەوە پارە وەردەگرن.
 
گەشتوگوزار لە ماڵتا زیاتر لە 27%ـی ئابووریی ئەو وڵاتە پێکدەهێنیت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو کەرتە زیانی زۆری پێگەیشتووە. بە گوێرەی داتاکان، ماڵتا ساڵی 2019 زیاتر لە 2.7 ملیۆن سەردانیکەری بیانی هەبووە، ئەو ژمارەیە لە مانگی چواری ساڵی رابردووە بە رێژەی 80% دابەزیوە.
 
کلایتۆن لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی بە نیازن بیدەنە گەشتیاران ئاماژە بەوە دەکات، ئەو گەشتیارانەی لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە دەمێننەوە، 100 یۆرۆیان لەلایەن دەستەی گەشتوگوزاری ماڵتا پیدەدرێت، جگە لەوەی هۆتێلەکەش 100 یۆرۆیان پێدەدات.
 
هەروەها ئەوانەیشی لە هۆتێلی چوار ئەستێرە دەمێننەوە، 150 یۆرۆ لە دەستەی گەشتوگوزاری ماڵتا وەردەگرن و ئەوانەشی لە هۆتێلی سێ ئەستێرە دەمێننەوە 100 یۆرۆیان پێدەدرێت، ئەو بڕە پارەیە دەگۆڕێت ئەگەر گەشتیاران لە دورگەی گۆزۆ لە ماڵتای بچووک بمێننەوە.
 
وەزیری گەشتوگوزاری ماڵتا هەوروەها ئاماژە بەوە دەکات، پلانەکە بۆ ئەوەی ئاستی هۆتێلەکانی ماڵتا بگەیێنێتە ئاستێک کە پێشبڕکێی گەشتوگوزاری نێودەوڵەتی بکات. پێشبینی دەکرێت نزیکەی 35000 گەشتیار سوودمەند بن لەو پلانە.
 
ماڵتا بەرزترین رێژەی کوتانی بە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە لە یەکێتیی ئەوروپا کە بەلایەنی کەمەوە  42%ـی کەسەکان یەکەم ژەمی پێکوتەکەیان پێدراوە، بەوەش ماڵتا دابەزینێکی بەرچاوی لە ژمارەی تووشبووانی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخۆیەوە بینیوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.