تیمێکی پزیشکانی بێسنوور 261 کۆچبەریان لە دەریای نێوەڕاست رزگار کرد

10-03-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تیمێکی فریاکەوتنی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لە دەریای سپیی نێوەڕاست 261 کۆچبەریان رزگار کرد کە لە لیبیاوە کەوتبوونەڕێ و ئامانجیان بوو بگەنە ئیتاڵیا.
 
مۆنیکا میناردی، بەڕێوەبەری لقی ئیتاڵیای رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، "ئەو رێگەیەی کۆچبەران دەیبڕن، نزیکەی 26 کاژێرە و لەو ماوەیەشدا هیچ کەشتییەک یان تیمێکی فریاگوزاری لەنێو دەریا نییە. کۆچبەران دەبنە قوربانیی ئەو سیاسەتە نامرۆییەی ئیتاڵیا و یەکێتیی ئەوروپا پەیڕەوی دەکەن."
 
بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە 25 هەزار کۆچبەر چوونەتە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، کە زیاتر لە 24 هەزاریان لە رێگەی دەریاوە بوون. لە هەمان ماوەدا 359 کۆچبەر خنکاون یانیش بێسەروشوێن بوون.
 
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 5000 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، ژمارەکە لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 155 هەزار کۆچبەر بووە.
 
خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەنێو کۆچبەراندا زۆرن، بەتایبەتی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا.
 
یولڤا یۆهانسن، کۆمیسیاری یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری ناوخۆ رایگەیاند، "قوربانیی زۆر دەبینین و لەو رێگە دەریاییەدا تراژیدیای زۆر روودەدەن. بۆیە رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچییەکان ژیانی کۆچبەرانیش دەپارێزێت. زۆربەی ئەوانەی ئەو رێگە مەترسیدارە دەگرنەبەر، هەرگیز ناگەنە وێستگەی خۆیان؛ هەربۆیە گرنگە هاوبەشیمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەبێت بۆ تووندکردنی سنوور و چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینی نێو دەریا."
 
بەشێکی بەرچاو لەوانەش دەگەنە ئەوروپا تەمەنیان لە خوار 20 ساڵییەوەیە. رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەڵێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 12 هەزار کۆچبەری مێرمنداڵ و بێسەرپەرشتیار لە رێگەی بەلەمەوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا