مەسک ئەپێکی هاوشێوەی یوتیوب بۆ تەلەڤیزیۆن دروست دەکات

10-03-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
نیشانەکردن ئیلۆن مەسک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەیەوێت رکابەریی یوتیوب بکات و ئەپێکی هاوشێوەی پلاتفۆڕمەکە بۆ تەلەڤیزیۆنی زیرەک دروست بکات.
 
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەرێ "فۆرچن" کە رۆژی شەممە لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (توویتەری پێشوو) بەنیازە هەفتەی داهاتوو بەرنامەیەکی نوێی تەلەڤیزیۆنی بە ناوی "X" لەسەر تەلەڤیزیۆنە زیرەکەکان بخاتە بازاڕەوە ،کە لەلایەن "سامسۆنگ" و "ئەمازۆن"ـەوە دابین دەکرێن.
 
پلاتفۆرمەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا وەشانی سەرەتایی ڤیدیۆیی و دەنگی بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بڵاوکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی مەسک رایگەیاندبوو؛ پلانی هەیە بیکاتە ئەپێکی سوپەر کە خزمەتگوزاری پێشکەش بکات لە نامە ناردنەوە تاوەکو پارەدان.
 
ئیلۆن مەسک، دووەم دەوڵەمەنترین کەسی جیهان لە ساڵی 2024 بەپێی گۆڤاری فۆربس، لە وەڵامێکی کورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بۆ پۆستی بەکارهێنەرێک کە دەڵێ، "دەتوانرێت ڤیدیۆی درێژی پلاتفۆرمەکە راستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆنە زیرەکەکاندا سەیر بکرێت." نووسیویەتی "بەمزووانە."
 
پێشتر ماڵپەڕی "فۆرچن" رایگەیاندبوو؛ ئەپەکە دەکرێت هاوشێوەی ئەو ئەپەی تەلەڤیزیۆن بێت، کە لەلایەن یوتیوبەوە پێشکەش دەکرێت. ماڵپەرەکە هەواڵەکەی لە زاری سەرچاوەیەکی نێو تۆڕەکەوە بڵاوکردووەتەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت و، رایگەیاندووە مەسک دەیەوێت رکابەریی یوتیوب بکات.
 
تائێستا تۆڕەکە هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی وردەکاریی ئەپەکە بڵاونەکردووەتەوە.
 
وەک هەوڵێک بۆ بوون بە "یەکەم پلاتفۆرمی ڤیدیۆ"، ئێکس هاوبەشی لەگەڵ کەسانی وەک تاکەر کارلسۆن، شرۆڤەکاری پێشووی فۆکس نیوز، و دۆن لیمۆن، پێشکێشکاری پێشووی CNN دروستکردووە.
 
لە رێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە، مەسک ئامانجی ئەوەیە بەکارهێنەران هانبدات بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپی درێژ لەسەر شاشەی گەورەتر و، ئەپڵیکەیشنە نوێیەکە بەتەواوی لە ئەپڵیکەیشنی یوتیوب دەچێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاجەر لەلایەن پۆلیسی ئەمستردامەوە خەڵات دەکرێت.

لە هۆڵەندا بێ ماڵێک 2,000 یۆرۆی بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە و لە ژیانی سەر شەقامەکان رزگاریبوو

ئێستا هاجەر لە ئەمستردام لە شوقەی کرێدا دەژیت؛ کرێی خانوو یانیش شوقەیەکی ئاسایی لە ئەمستردام لە نێوان 600 بۆ هەزار و 200 یۆرۆدایە. بەو پارەیەی بۆی کۆکراوەتەوە، هاجەر دەتوانێت کرێی نزیکەی سێ ساڵی بدات.