لە سوێد لە مانگی رابردوودا 7 هەزار و 879 کەس مافی مانەوەیان پێدراوە

10-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
سوێد پێدانی مافی مانەوە بە کۆچبەران قورس دەکات
سوێد پێدانی مافی مانەوە بە کۆچبەران قورس دەکات
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سوێد دەستی بە جێبەجێکردنی سیاسەتی سەختکردنی پێدانی مافی مانەوە کردووە. داتا فەرمییەکان پێشانیدەدەن کە ژمارەی ئەوانەی لە مانگی دووی ئەمساڵدا مافی مانەوەیان پێدراوە کەمترە لە ژمارەی مانگەکانی پێشتر. 
 
سوێد دەیەوێت زۆرترین مافی مانەوە یان ئیقامە بۆ کار بداتە ئەوانەی دەچنە ئەو وڵاتە و کەمترین ئیقامەی سیاسی و پەنابەری بدات. ئەمە ئەو داتایانە دەریدەخەن کە حکومەتی سوێد سەبارەت بە مانگی دووی ئەمساڵ بڵاوی کردوونەتەوە.
 
بەپێی ئەو داتایانە لەو مانگەدا 7879 کەس مافی مانەوەیان دراوەتێ. لەو ژمارەیەش تەنیا 1520 کەس مافی مانەوەیان وەکو پەنابەر وەرگرتووە. 
 
زۆرترین ئیقامە بۆ کار دراوە و بەدواشیدا مافی مانەوە دراوەتە ئەندامانی خێزانی ئەوانەی پێشتر لە سوێد مافی مانەوەیان وەرگرتووە، هەروەها ئەوانەش کە بۆ خوێندن ڤیزا و مافی مانەوەیان پێدراوە زیادیکردووە و لە مانگی دوو دا گەیشتووەتە 505 کەس. 
 
حکومەتی ئێستای سوێد حکومەتێکە کە پشتیوانی پارتە راستئاژۆکان دامەزراوە و لە کاتی هەڵبژاردنەکانیشدا ئەو پارتانە بەڵێنی ئەوەیان بە دەنگدەرانیان دابوو کە ئەگەر بەشداربن یان پشتیوانیی حکومەتی نوێ بکەن، هەوڵبدەن رێگەی کۆچبەری و مانەوە بۆ سوێد سەخت بکەن. 
 
لە سەرەتای ئەمساڵەوە سوێد سەرۆکایەتیی خولی شەش مانگەی یەکێتیی ئەوروپاش دەکات. ئەمەش پەرۆشیی حکومەتەکانی دیکەی ئەوروپای سەبارەت بە سیاسەتی کۆچبەریی یەکێتییەکە زیادکردووە.  
 
ئێستا لە سوێد 300 هەزار کەس مافی مانەوەی هەمیشەییان هەیە و بەپێی زانیاری دەزگەی كۆچی سوێد ئێستا 90 هەزار كەس داواكارییان پێشكەش كردووە بۆ وەرگرتنی وڵاتینامەی سوێدی. تەنیا 150 كارمەندی ئەو دەزگایەش لەو داواكاریانە دەكۆڵنەوە. ئەوەش وایكردووە هەر كەیسێك 30 مانگ لە نۆرەدا بێ‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.