هەموارکردنی یاسای کار ناڕەزایی کرێکارانی فەرەنسای لێکەوتەوە
رووداو - فەرەنسا
لە شاری پاریس هەزاران کرێکار و کارمەندی کۆمپانیا تایبەتەکان خۆپیشاندانێکیان لە دژی هەموارکردنەوەی یاسای کار ئەنجامدا.
وەک کرێکاران باسی دەکەن حکومەتی فەرەنسا لەپێناو رازیکردنی کۆمپانیا گەورەکان و سەرمایەداران یاسای کار لە وڵات هەموار دەکاتەوە و هەڕەشەی ئەوەش دەکەن ئەگەر دەستکاری کاژێرەکانی کار و پشووەکانیان بکرێت ئەوا مانگرتن و رێوشوێنی تووندتر دەگرنەبەر.
خۆپیشداندانێک بەبەشداری هەزاران کەس لە کرێکار و کارمەندانی کۆمپانیا تایبەتەکان دژی هەموارکردنەوەی یاسای کار لە فەرەنسا ئەنجامدراو خۆپیشاندەران دەڵێن "هەموار کردنەوەی یاساکە تەنها لە بەرژەوەندی خاوەنکاردایە و بۆ رازی کردنی دڵی ئەوانە".
فرانسوا بۆڤارد، چالاکوانی رێکخراوی راسترەوەکان بۆ رووداو گوتی " ئێمە نامانەوێت دەستکاری یاسا کۆنەکە بکرێت کە چەندین ساڵە کاری پێدەکرێت ، ئێستا حکومەت لەبەر رازی کردنی دڵی خاوەن کۆمپانیا گەورەکان یاساکە دەگۆڕێت بێ ئەوەی هیچ رەچاوی ژیانی ئێمە بکات دەیانەوێت ئێمە بخەنە ژێر دەستی خاوەنکار".
خوپیشاندەران ناوی پرۆژەیاساکەیان ناوە ئەلخومری وەک ئاماژەیەک بۆ ناوی مەریەم ئەلخومری وەزیری ئێستای کار لە حکومەتەکەی مانوێل ڤاڵس کەدوای دەست بەکاربوونی ئەو وەزیرە پرۆژە یاساکە قۆناخی زیاتری بڕیوە.
کارمەندانی هێڵی ئاسنین کە لەناو خۆپیشاندانەکاندا رێژەیەکی زۆر بوون و ئەو کەرتەی ئەوان کاری تێدادەکەن بە گرنگترین هۆکاری گواستنەوەی ناوخۆیی دادەنرێت لە ئەگەری پەسەندکردنی ئەو پرۆژە یاسایە هەڕەشەی گەورە دەکەن.
بڕیاربوو رۆژی 9ی ئەم مانگە ئەم پرۆژە یاسایە گفتووگۆی لەسەربکرێت، بەڵام لەژێر گووشاری ئەو خۆپیشاندانانەی لە پاریس و چەند شارێکی دیکەی فەرەنسا بەڕێوەچوون دواخرا بۆروژی 24ی مانگ و حکومەت رایگەیاندووە لەو ماوەیەدا هەوڵ دەدەن لەگەڵ ئەو سەندیکا و رێکخراوانەی نوێنەرایەتی کرێکار و کارمەندەکان دەکەن بگەنە رێککەوتنێک لەسەر هەمواری پروژەياساكە كە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بيت.