سویسرا؛ گشتپرسی لەسەر 'مشکی تاقیگە' دەکرێت

10-02-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
مشکێکی تاقیگە
مشکێکی تاقیگە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی یەکشەممە سویسرییەکان بەشداری لە گشتپرسییەکی سەرتاسەری دەکەن، بەڵام گشتپرسییەکە بۆ پرسێکی یاسایی یان سیاسی نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە "مشکی تاقیگە" بمێنێت یاخود نا.
 
ئەگەر هاتوو سەرووی 50%ی خەڵک بە "بەڵێ" دەنگیان دا، چیدی گیانەوەری وەکو مشک لە تاقیگەکانی سویسرا بۆ مەبەستی توێژینەوە و بەدواداچوون ناکرێنە قوربانی.
 
سامیا هورست، زانای زانستی زیندەوەرزانی دەڵێت، "ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە قەدەخەکردنی تاقیکردنەوەیە لەسەر هەموو گیانەوەرێک، یاخود بەکارهێنانی هەر ئەنجامێکی تاقیکردنەوە لەسەر گیانداران کە هێشتا لە سویسرا کاری پێدەکرێت".
 
دەنگدان لەسەر چارەنووسی گیانداران لە تاقیگەدا سەرکۆنەی زانایانی بەدواوە هاتووە. زاناکان هەڕەشەی وەستانی پێشکەوتنی زانستی دەکەن، بەڵام لەولاشەوە رێکخراوی ئاژەڵپارێزان بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە گشتپرسییەکە دەکەن.
 
ئەگەر ئەنجامەکەی بەڵێ بێت، سویسرا دەبێتە یەکەم وڵات لە جیهاندا تاقیکردنەوە لەسەر گیانداران بووەستێنێت.
 
سامیا هورست، زانای زانستی زیندەوەرزانی دەڵێت، "ئەمە وەکو ئەوە وایە هاندبرێک راکێشی، چەندین بواری توێژینەوە لە وڵاتەکەمان بە تەواوی دەوەستن، دوایی دەڕۆن ئەم توێژینەوانە لە مەیدان دەکەن، لەوانەیە ئەمە چاودێریی کەمتری بەسەرەوە بێت. ئەمە هیچ گەرەنتییەکی نییە کە هەواڵێکی خۆشە بۆ گیانداران، بەڵام ئەمە تەنیا لە سویسرا کۆتایی بەم توێژینەوەیە دەهێنێت".
 
بەکارهێنانی ئاژەڵ لە تاقیگەکاندا لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لە دوو ملیۆن گیانەوەر لە هەر ساڵێک بۆ 560 هەزار گیانەوەر دابەزیوە، ساڵانە 20 هەزار گیانەوەر لە سویسرا بۆ مەبەستی تاقیکردنەوە نەشتەرگەری و پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئەم گشتپرسییە تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤیش دەگرێتەوە.
 
سویسرییەکان پێشتر لە سێ گشتپرسیدا بە "نەخێر" بیرۆکەکەیان رەتکردووەتەوە، بەڵام کۆمپانیا دەرمانسازییە زەبەلاحەکان دەڵێن، "تاقیکردنەوەمان لێ قەدەخە بکەن، ناچار دەبین بارەگاکانمان بگوازینەوە دەرەوەی وڵات".
 
لە سویسرا هەر پرسێک 100 هەزار واژۆی بۆ کۆبکرێتەوە دەتوانرێت بخرێتە گشتپرسییەوە. پێشتر دەنگ لەسەر هەریەک لە وەستاندنی منارەی مزگەوت و باڵاپۆشی و قەدەخەکردنی قومارخانە و پشووی رۆژی نیشتمانی دراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.