ئامێرێک هێڵکاری جوانکاری بۆ برۆی مرۆڤ دەکات

10-01-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
بەکارهێنانی ئامێرێک بۆ هێڵکاری جوانکاری بۆ برۆی مرۆڤ
بەکارهێنانی ئامێرێک بۆ هێڵکاری جوانکاری بۆ برۆی مرۆڤ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای لۆریاڵی فەرەنسی لە پێشانگەی "سی ئی ئێسی 2023"ـی لە لاس ڤێگاس. ئامێرێکیان نمایش کردووە کە بە پشتبەستن بە ژیری دەستکرد هێڵکاری سێ رەهەندی بۆ برۆی مرۆڤ دەکات. 
 
سەرەتا لە رێگەی ئەپێکی تایبەتەوە کە ئامێرەکە بە مۆبایلەکەوە دەبەستێتەوە، هێڵکاری دەموچاوی بەکارهێنەر وەردەگرێت، دواتر شێوازی ئەو برۆیەی کە دەتەوێت هەڵیدەبژێریت و بە هێنانی ئامێرەکە بە برۆتدا، هێڵکاری بۆ برۆت دەکات.
 
گویڤ بەلوچ، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای لۆریاڵ رایگەیاند، "مووەکە دەبینێت و دەزانێت کە چەند خێرا دەیجوڵێنیت و بەو خێراییە کارەکە دەکات. لە چرکەیەکدا وێنەی سەدان موو لەسەر برۆت دەکێشێت و ئەو برۆیەت دەداتێ کە دەتەوێت." 
 
رێژەی 10٪ی خەڵک لە کاتی مەیکئاپ دووچاری کێشەی لەرزینی دەست دەبن و کارەکەیان بە دڵ نابێت. ئەمەش ئامێرێکی دیکەیە بۆ سووراوکردن کە بۆ چارەسەری کێشەی لەرزینی دەست دروستکراوە.
 
هەرچەندە بیجوڵێنیت و لە شوێنی دیکەی دەماوچاوتی نزیک بکەویتەوە، ئامێرەکە روو لە لێوی بەکارهێنەرەکە دەکات.
 
وەک گویڤ بەلوچ دەڵێت، "ئەمە لەو جوڵانە تێدەگات کە تۆ دەیکەیت. بە جێگیریش دەمێنێتەوە کە لە لێوتی نزیک دەکەیتەوە. گرنگ نییە کە چۆن دەیجوڵێنیت بە هەر ئاراستەیەک کە ئەتەوێ، هەڵە ناکات و تەنیا لەسەر لێوت دەمێنێتەوە." 
 
سەرمایەی کۆمپانیای لۆریاڵی فەرەنسی 205 ملیار دۆلارە و زیاتر لە سەدەیەکە بەرهەم دەخەنە بازاڕەوە. بەگوێرەی ئامارێکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی "پرۆس"، 30٪ـی ئەو کەرەستانەی بۆ مەیکئاپ بەکاردێن، بەهۆی نەزانینەوە بەفیڕۆدەچن، ئەم جۆرە تەکنەلۆژییانە هاوکار دەبێت لە کەمکردنەوەی رێژەی بەفیڕۆچوونی کەرەستەکانی مەیکئاپ. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە کەنار دەریایەکی فەرەنسا دوو وشتر بۆ پاککردنەوەی کەناراوەکە بەکاردێن

وشتر بۆ خاوێنکردنەوەی کەناراوەکانی فەرەنسا بەکاردێت

تیمێکی فەرەنسییە لە کەناری دەریای نێوەڕاست، نزیک لە شاری مارسیلیای باشووری وڵاتەکە؛ بە بەکارهێنانی وشتر، کەناراوەکە لە پلاستیک و پاشماوەکانی دیکە خاوێن دەکەنەوە