لە ڤیەننا 40 منداڵ وانەی کوردی دەخوێنن

09-11-2024
نالین حەسەن
نالین حەسەن
لە قوتابخانەیەکی ڤیەننا هەفتانە رۆژێک 40 قوتابیی کورد وانەی کوردی دەخوێنن. وێنە: رووداو
لە قوتابخانەیەکی ڤیەننا هەفتانە رۆژێک 40 قوتابیی کورد وانەی کوردی دەخوێنن. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا، وانەی کوردی لە قوتابخانەیەک دەخوێندرێت. دوو مامۆستای قوتابخانەکە داوا لە کوردانی ڤیەننا دەکەن منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانەکە بۆ خوێندنی کوردی.
 
لە بڕگەی پەروەردەی نووڕۆژدا، کە رۆژانە لە نووڕۆژی کاژێر 07:00ی بەیانی پێشکێش دەکرێت، باس لە خوێندنی زمانی دایک لە وڵاتی نەمسا کرا.
 
وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بۆ رووداو نێردرابوون و دوو مامۆستای زمانی کوردی بە شێوەزاری کرمانجیی ژووروو باسیان لە خوێندن بە زمانی دایک کرد.
 
ئەو دوو مامۆستایە داوایان لە خێزانە کوردەکانی دانیشتووی ڤیەننا کرد منداڵەکانیان بنێرن بۆ ئەو قوتابخانەیە و گوتیان، خوێندن بە کوردی هەفتەی یەک رۆژە، کە رۆژی شەممەیە و کاتەکەی سێ کاژێرە.
 
میدیای تەمەن 14 ساڵ، یەکێکە لەو منداڵانەی لە قوتابخانەکە دەخوێنێت و 8 ساڵە خێزانەکەی لە ڤیەننا دەژین؛ دەڵێت، چووەتە ئەو قوتابخانەیە بۆئەوەی زمانی دایک بە باشی فێربێت.
 
ئازادی تەمەن 12 ساڵ یەکێکی دیکەیە لە قوتابیانی قوتابخانەکە. ئازاد خەڵکی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانە و دڵخۆشە کە لەگەڵ قوتابیانی دیکە بە کوردی دەخوێنێت و قسە دەکات، ئەو دەڵێت، لە ماڵەوەش بە کوردی قسە دەکەن.
 
مامۆستا مەزڵوم قەرنۆ لە ڤییەنا لە رێگەی سکایپەوە میوانی نوورۆژ بوو و رایگەیاند، لە سێ مانگی رابردوودا دەستیان کردووە بە وانە گوتنەوە بە کرمانجی لە قوتابخانەکەدا و لەسەرەتادا تەنها یەک پۆلیان هەبوو، بەڵام ئێستا دوو پۆلیان هەیە.
 
مەزڵوم قەرنۆ ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا 40 قوتابی و چوار مامۆستایان هەیە و ژمارەکەش لە زیادبووندایە.
 
مەزڵوم قەرنۆ خۆی مامۆستایە لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە نەمسا و دەڵێت، پێویستە خێزانی کورد ئەو دەرفەتە بەکاربهێنن و منداڵەکانیان بنێرن بۆ خوێندنی زمانی کوردی، چونکە گەلانی دیکە، عەرەبەکان بۆ نموونە، منداڵەکانیان دەنێرن و فێری زمانی عەرەبی دەبن. هەروەها ئاشکرای کرد، وەزارەتی پەروەردەی نەمسا هانی هەموو گەلان دەدات، که منداڵان به زمانی دایکیان فێر بکەن بۆ ئەوەی له داهاتوودا باشتر فێری زمانی ئەڵمانی ببن.
 
مامۆستا هەمرین حەسەن، یەکێکی دیکەیە لە مامۆستاکانی ئەو قوتابخانەیە، کوردی رۆژئاوای کوردستانە و ماوەی 3 ساڵە لە نەمسا دەژی، دەڵێت هەنگاوێکی زۆر باش بوو، کە لە قوتابخانەی خوێندنی کوردی لە ڤیەننا، وانە بە زاراوەی کورمانجی پێشکێش دەکرێت، ئەویش داوا لە هەموو خێزان و ماڵباتی کورد لە نەمسا و هەموو وڵاتان دەکات، کە منداڵەکانیان بنێرنە خوێندنی زمانی کوردی، "چونکە زمان ناسنامەی ئێمەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمبوڵانسێک لە شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

کەسێکی بە رەچەڵەک سعودی پەیوەندیدار بە رووداوەکەی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە

بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکەی مارگدێبورک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە.