دۆناڵد ترەمپ: لە هەڵبژاردنەکان ساختەکاری کراوە

09-11-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: هەفتەی داهاتوو هەواڵێکی گرنگ رادەگەیێنێت و گوتیشی "لە هەڵبژاردنەکانی نیوەیی کۆنگرێس ساختەکاری کراوە".
 
رۆژی سێشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2022، کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدانی ویلایەتی ئەریزۆنا دروستبوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەشێک لە شوێنکەوتووانی گوتیان کە ئەوە نیشانەی ساختەکارییە لەلایەن دیموکراتەکانەوە. چەند کاژێرێک پێش دەستپێکی هەڵبژاردنەکان ستیڤن ریچەر، تۆمارکەری بنکەکانی دەنگدان لە شارۆچکەی ماریکۆپا گوتی، 20٪ـی ئامێرەکانی دانگدان لە بەشێکی شارۆچکەکانی ویلایەتەکە لەکارکەوتوون و تیمێک سەرقاڵی چاک کردنیانە.
 
ریچەر گوتی، کێشەکە ئەوە بووە کە ئامێرەکە دەنگەکانی بە ریز وەرنەدەگرت، بەڵام هەژماری دەکردن. گوتیشی، بە داخەوە کە ئەمە روویداوە و هەندێک کەسی وەکو ترەمپ، ئەمە دەقۆزنەوە تاوەکو تیمەکانی هەڵبژاردن تۆمەتبار بکەن.
 
بەرپرسانی شارۆچکەی ماریکۆپا رایانگەیاند، کێشەکە کاریگەری کردووەتە سەر 60 ئامێری دەنگدان، تاوەکو کاژێر دووی پاشنیوەڕۆ، دوای 8 کاژێر لە دەستپێکی دەنگدان، 17 ئامێر چاککرانەوە.
 
پارتی کۆماری ئەمریکا داوای درێژکردنەوەی کاتی دەنگدانی لەو ویلایەتە کرد، کە خۆی کاژێر 7ـی ئیوارە تەواودەبێت، بەڵام دادوەری ویلایەتەکە رەتیکردەوە داواکەیان جێبەجێ بکرێت و گوتی، هیچ بەڵگەیەکیان پێشکێش نەکردووە کە خەڵک فریا نەکەوتبێت دەنگبدات.
 
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا کێشەکەی باسکرد و داوای لە خەڵکی ئەو شوێنانە کرد کە بەردەوام لەسەر هێڵ بن ئەگەر کێشەی دەنگدانیان هەبوو. 
 
ترەمپ و چەندین بەرپرسی ئەمریکی داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنییان کرد و داوایان کرد بە شێوازە نەریتییەکە بە کاخەز دەنگبدرێت، چونکە هیچ ساختەکارییەکی تێدا ناکرێت. 
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020، لەو ویلایەتە لە ترەمپی بردەوە و ئەمەش گومانی لەسەر قسەکانی ترەمپ دروستکردووە. 
 
پێشبینی دەکرێت سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەیی کۆنگرێسی ئەمریکا، بۆ جارێکی دیکە ترەمپ بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024 بەربژێر بکاتەوە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ ترەمپ رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 15ی تشرینی دووەم، لە ویلایەتی ئۆهایۆ "هەواڵێکی گرنگ" رادەگەیێنێت. چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ بڕیاربدات خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێر بکاتەوە.
 
ترەمپ لەبارەی "هەواڵە زۆر گرنگەکە" هیچی دیکەی نەدرکاند، بەڵام پێشبینی دەکرێت رۆژی سێشەممە ترەمپ خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێربکاتەوە.
 
رۆژی سێشەممە 8-11-2022، لە کاتی بەشداریکردن لە دەنگدانی نیوەوەرزی ئەمریکا لە بنکەیەکی دەنگدانی فلۆریدا، ترەمپ گوتی، سێشەممە رۆژ و شەوێکی خۆشمان دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.