بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی نەیجەر 25 قوتابی گیانیان لەدەستدا

09-11-2021
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
دیمەنی سووتانی قوتابخانەکە
دیمەنی سووتانی قوتابخانەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە نەیجەری رۆژئاوای ئەفریقا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی لە پووش دروستکراو، لانیکەم 25 منداڵ گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون. 
 
ئاگرەکە لە رۆژی دووشەممە 9-11-2021 بوو. بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای نێوخۆی نەیجەر بڵاویکردوونەتەوە، لە دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکە، لە رووداوێکی دڵتەزێندا،  ئاگر لە سێ پۆلی لە پووش دروستکراودا کەوتەوە و بەهۆیەوە منداڵانی تەمەن سێ ساڵ تاوەکو هەشت ساڵان بوونە قوربانی.
 
سەرەتا بەرپرسانی پەروەردە رایانگەیاند کە 20 قوتابی گیانیان لەدەستداوە و 19ـی دیکەش بریندار بوون، بەڵام دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە 5 قوتابی دیکەش گیانیان لەدەستدا.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمیی پەروەردەی نەتەوەیی نەیجەر رایگەیاندووە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە هێشتا نەزانراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
 
لە نەیجەر و بەشێک لە وڵاتە کەمدەرامەتەکانی ئەفریقیا کۆخی لە پووش دروستکراو بە زۆری بۆ دروستکردنی پۆلی قوتابخانە بەکاردێت.
  
ئەم رووداوەش یەکەمجار نییە لەو وڵاتە روودەدات. رووداوێکی تراژیدیی هاوشێوە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لەشاری نیامێی پایتەختی نەیجەر روویدا کاتێک ئاگرێک کە با لەگەڵ خۆ هێنای لە قوتابخانەیەکی دواناوەندی کەوتەوە و بووە هۆی سووتاندنی 28 پۆلی لە دار و پووش دروستکراو، بەوهۆیەوە 20 منداڵ گیانیان لەدەستدا. ئەوانەی کە نەیان توانیبوو رابکەن ژمارەیەکی زۆریان منداڵی باخچەی ساوایان بوون. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.