کۆشکی سپی: بایدن و نەتەنیاهوو 30 خولەک بە تەلەفۆن قسەیان کرد

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ماوەی 30 خولەک "لەسەر زۆر شتی گرنگ" قسەیان کرد و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش بەشداربوو. لە 21ـی ئابەوە بایدن و نەتەنیاهوو قسەیان نەکردبوو.
 
شەوی چوارشەممە 09-10-2024 کارین ژان پیێر، سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بایدن و نەتەنیاهوو گوتی "سەرۆک جۆ بایدن راستەوخۆ 30 خولەک لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو قسەی کرد و گفتوگۆکە بەرهەمداربوو."
 
نزیکەی دوو مانگ بوو بایدن و نەتەنیاهوو قسەیان لەگەڵ یەکدی نەکردبوو. ژان پیێر گوتی "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە باسی زۆر شتی گرنگ کرا." 
 
خانمە سکرتێرەکە باسی ئەو بابەتانەی نەکرد کە باسکراون؛ بەڵام گوتی، گفتوگۆ تەلەفۆنییەکە درێژکراوەی گفتوگۆکانی بەرپرسانی هەردوولا بوو لەسەر "وەڵامدانەوەی ئێران" کە بایدن پێشتر داوایکردبوو "دەبێت وەڵامەکە هاوتای هێرشەکە بێت."
 
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە نیویۆرک بوو، ئەویش بە ئۆنڵاین بەشداریی لە پەیوەندییەکە کردووە و راشیگەیاند: "گفتوگۆیەکی گرنگ بوو." کامالا هاریسیش لەسەر مژارەکانی ئەو پەیوەندییە هیچی نەدرکاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە