جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
 
رووداو دیجیتاڵ 

ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
تایلەر کە بەرپرسی کاروباری عێراق و ئێرانە لە نووسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە 09-10-2023 گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە.
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت، تایلەر سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش کۆدەبێتەوە.