وەزیری دەرەوەی رووسیا: دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی باشترین رێگەچارەی شەڕەکەیە

09-10-2023
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن حەماس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین باشترین چارەسەرە بۆ ململانێکانی ناوچەکە. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی رووسیاش دەڵێت، "رۆحییەتی توندوتیژی لە ئیسرائیل نیگەرانمان دەکات." 
 
رۆژی دووشەممە، 9ـی تشرینی یەکەمی 2023، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد ئەبولغەیت، سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی لە مۆسکۆ رایگەیاند، "دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی کە لەلای ئیسرائیل پێکەوە بژین باشترین رێگەچارەی شەڕەکەیە." 
 
لاڤرۆڤ گوتیشی "گەرەنتیکردنی ئەمن و ئاسایش تەنیا بە بەرنگاربوونەوەی تیرۆر نابێت؛ پێویستیشە دەستبەجێ کۆتایی بە هەڵکشانی زیاتری قەیرانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بهێندرێت." 
 
وەزیری دەرەوەی رووسیا دەشڵێت، "ناتوانین لەگەڵ ئەوانە هاوڕابین کە دەڵێن ئاسایش تەنیا لە شەڕکردن لە دژی تیرۆر بەدیدێت" 
 
لای خۆیەوە، دمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشكی سەرۆکایەتیی رووسیا - کرێملین لە " روحییەتی توندوتیژی" نێو ئیسرائیل نیگەرانە و دەڵێت ئەگەری تەشەنەسەندنی زۆرە.
 
دیمیتری پیسکۆڤ رایگەیاند، ئەوەی کە لە ئیسرائیل و دەوروبەریدا روودەدات جێگەی نیگەرانیی زۆری رووسیایە و پێویستە هەرچی زووە بارودۆخەکە "بخرێتە سەر رێچکەی ئاشتی" و چارەسەر بکرێت.
 
لە رۆژی یەکەمی هێرشە چەکدارییەکەی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازی حەماس بۆسەر ناوچە ئیسرائیلییەکانی دەوروبەری غەززەی فەلەستین و پاشان بۆردومانکردنی کەرتەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە؛ رووسیا داوای لە ئیسرائیل و فەلەستینییەکان کرد دان بە خۆیاندا بگرن و کۆتایی بە توندوتیژییەکان بهێنن.
 
پیسکۆڤ گوتی، ئەو بارودۆخەی کە سەریهەڵداوە ئەگەری تەشەنەسەندنی هەیە و پڕ لە ریسکی هەڵکشانی زیاتری قەیرانەکانە.
 
گوتیشی، بەردەوامبوونی رۆحییەتی توندوتیژی پڕ لە ریسکی زیاتر هەڵکشان و درێژەدانی قەیرانەکان لە خۆدەگرێت. ئەمە مەترسییەکی گەورەیە بۆ ناوچەکە".
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری شەڕی هەردوو رۆژی 7  و8ی ئەم مانگەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، سەرووی 700  کەس لە ئیسرائیل کوژراون و زیاتر لە 2 هەزار و 150ی دیکەش بریندارن؛
 
هەرچی فەلەستینییەکانە، لانیکەم 560 کوژراو و سەرووی 2 هەزار و 900 برینداریان هەن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 9-10-2023، سوپای ئیسرائیل کۆنترۆڵکردنەوەی کۆتا 7 ناوچە ئیسرائیلییەکانی ژێر دەستی حەماسی راگەیاند، گوتیشی "چەند چەکدارێکی حەماس لە چەند شوێنێکی ئیسرائیل خۆیان حەشارداوە بە زووترین کات کۆتایی بەوانەش دەهێندرێت."
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.