کۆریای باکوور هەشتەم مووشەکی بالیستیی لە کەمتر لە دوو هەفتەدا تاقیکردەوە

09-10-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2022 سوپای کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستیی دیکەی ئاراستەی دەریا کرد. بەهۆی راگرتنی دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، پیۆنگیانگ ئاستی بەرنامەی چەکە قەدەخەکراوەکانی دوو هێندە لێکردووە.
 
رۆژی شەممە 08-10-2022 کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باکوور حەوتەم تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی بۆ نێو دەریا لە کەمتر لە دوو هەفتەدا کردووە. هەڵدانی ئەو دوو مووشەکە دوای ئەوە بوو چەند کاژێرێک پێشووتر فڕۆکەیەکی ئەمریکی کە بە وزەی ئەتۆم کاردەکات بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە ئاسمانی کۆریای باشوور نزیک دەبووەوە.
 
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، کۆریای باشوور، ژاپۆن و ئەمریکا ژمارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەشی نێوانیان زیاتر کردووە، ئەوەش کۆریای باکووری تووڕە کردووە و پێیوایە ئەو جموجۆڵانە ئاماژەن بۆ هەڕەشەی داگیرکردنی ئەو نیمچەدوورگەیە؛ هەربۆیە ئاراستەکردن و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی وەکو "پەرچەکردار" بە پێویست دەزانێت.
 
هەفتەی رابردوو، کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی بەسەر ژاپۆندا ئاراستەی دەریا کرد، هەربۆیە بەرپرسانی کۆریای باشوور و ژاپۆن دەڵێن، ئەم کارانەی پیۆنگیانگ ئامادەکارییە بۆ تاقیکردنەوەیەکی دیکەی ئەتۆمی کە دوایینجار لە 2017 کردبووی. هۆکاری گرژییەکان لە سنوورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتانەدا کۆتاییهاتنە بە دانوستاندنەکان.
 
ئاژانسەکانی هەواڵگریی کۆریای باشوور دەڵێن، رۆژی شەممە 8ی تشرینی یەکەم، لەنێوان کاژێر 7:48 بۆ 7:58ی شەو (بە کاتی هەولێر)، دوو مووشەکی کورتمەودایان لە ئاسماندا بەدیکردووە، کە لە ناوچەی کانگوۆنەوە بەرەو دەریای رۆژهەڵات کە بە دەریای ژاپۆنیش ناسراوە، ئاراستە کراون.
 
فەرماندەی فەرماندەیی سوپای سیئۆل رایگەیاند، مووشەکەکە نزیکەی 350 کیلۆمەتر بە بەرزی 90 کیلۆمەتر ئاراستە کراوە. باسیشی لەوە کرد، ئەوان ئەو جموجۆڵانە بە "پێشێلکاریی جیددی" هەژمار دەکەن. ژاپۆنیش کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکانی پشتڕاستکردەوە و گوتی، لە زۆنی ئابووریی دەریای رۆژهەڵاتی ژاپۆن مووشەکەکان کەوتوونەتە خوارەوە.
 
تۆشیرپ ئینۆ، جێگری وەزیری بەرگریی ژاپۆن رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە چۆنێتیی هەڵدان و جۆری مووشەکەکان کردووە. گوتیشی، پێیانوایە مووشەکی دوورهاوێژی ژێردەریایی بن.
 
فەرماندەی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە ناوچەی زەریای ئەتڵەسیی هێمن رایگەیاند، لە نزیکەوە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانیان قسە لەسەر دۆخەکە دەکەن. گوتیشی، ئەمە نموونەیەکە لەو "ناسەقامگیری"ەی بەرنامە مووشەکییەکەی پیۆنگیانگ دروستیکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.