فەرەنسا گەرمترین یەکەم هەفتەی ئەیلوولی لە مێژوودا بەڕێکرد

09-09-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
چەند کەسێک لە فەرەنسا خۆیان لە ئاودا فێنک دەکەنەوە.
چەند کەسێک لە فەرەنسا خۆیان لە ئاودا فێنک دەکەنەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەشاری نانتی رۆژئاوای فەرەنسا شەپۆلێکی تاقەتپڕوکێنی گەرما رووبەڕووی فەرەنسییەکان بووەتەوە. بۆ دەربازبوون لەو گەرمایە، خەڵکێکی زۆر روویان لە باخچە گشتییەکان کردووە و لەسەر شەقانەکان خۆیان فێنک دەکەنەوە.
 
مایلی گۆریەن، هاووڵاتی فەرەنسی دەڵێت، "بەردەوام ئاو بەخۆمدا دەکەم تاوەکو فێنک ببمەوە و تووشی کێشەی وشکبوونەوە نەبم، لەبەرئەوەی لە دەرەوە زۆر گەرمە و زۆر ناخۆشە".
 
بنیامین لاسێ، هاووڵاتییەکی دیکەی فەرەنسییە و دەڵێت، "بەرگەی گەرماکە ناگریت، لەماوەیەکی کەمدا زۆر گەرم دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر لە شوێنێکی گەرمدا کار بکەیت لە دەرەوە 35 پلەیە و لە ژوورەوە 45 پلەیە".
 
بەگوێرەی ئاژانسی تەندروستیی فەرەنسا، ئەو وڵاتە شەپۆلێکی گەرمای بێ وێنە لە مانگەکانی تەممووز و ئابدا بەڕێکردووە و تەنیا لە مانگی تەممووزدا 80 کەس بەهۆکاری پەیوەست بە گەرماوە گیانیان لەدەستداوە. لەساڵی 2014وە تاوەکو ئێستا لانیکەم 33 هەزار کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، کە لەو ژمارەیە 23 هەزاریان تەمەنیان لەسەروو 75 ساڵان بووە. 
 
ساڵی رابردوو لە فەرەنسا گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە نزیکەی حەوت هەزار کەس.
 
رۆژی 4ی ئەیلوول کە پلەی گەرمی گەیشتە 35 پلەی سیلیزی، فەرەنسا گەرمترین رۆژی ئەیلوولی لە مێژوویدا تۆمار کرد و لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلوول، تێکڕای پلەی گەرما لە فەرەنسا لەنێوان 29 بۆ 35 پلەی سیلیزی بووە.
 
باستیان، پزیشکە لە نەخۆشخانەی گشتی نانتی فەرەنسا و دەڵێت، "بەڵێ راستە، ئەم هاوینە ژمارەی سەردانکارانمان زیاتر بوون، سەرەڕای ئەوەی ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی گەشتیارییە و پلەکانی گەرما هەمیشە بەرزبوون، بەڵام بەدڵنیاییەوە، ژمارەی نەخۆشەکانی ئەمساڵ زۆر بوون".
 
بەگوێرەی چاودێریی کەشوهەوای فەرەنسا، لە ئایندەدا ئەو وڵاتە یەکێک دەبێت لەو ناوچانەی دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، رەنگە لە 2050دا پلەی گەرما لە وڵاتەکەدا بگاتە 50 پلەی سیلیزی.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا